Thursday, October 23, 2014

خوزگه



خۆزگە لە ژینا پارە نە بوایە
تا خزم و کەس و هاوڕێ زۆر بوایە
پارە دوژمنی خۆشەویستی یە
نەبوونی، مەرگەو بوونی بەڵایە

خه وم كه مه


خەوم  کەمەو  خەمم  زۆرە
چونکە زوڵم و ستەم  زۆرە
نەزان حاکمەو دەوری زۆرە
بەڵام  زانا....  زۆر و  بۆرە
م. پشدەر
15/4/2014

ده ستت ره نگينه


ده ستت ره نگينه كارت زور جوانه
هه ربويه ده لين: زور له به ر دلانه
هونه رو ره و شت پيكه وه جوانه
بوهه ردوو جيهان هه وينى  ژيانه

بو نيشتيمان


چ لە شاخ بم چ لە شار بم
لەهەر شوێنێکی جیهان بم
خۆشمدەوێی دەتپارێزم
چونکە هەر تۆی رازو نیازم

بو شيركوى كورم


                                                             چیتر ناهێڵم

چیتر ناهێڵم تۆ بەتەنیابی
دوور لە دایک و باب خوشک و برا بی
دوور لە هەناسەو سۆزی ئەوان بی
دوور لە چیرۆکی ژیانی ئەوان بی
دوور لە رابردوو ئێستاو دووا بی
دوور لە سۆزی دایک دوور لە وتەی باب
دوور لە هاواری دڵی ئەوان بی.
ئێمە لە تۆین و تۆش هەر لە ئێمەی
گەر تۆ ئیسقان بی گۆشتەکەت ئێمەین
گەر تۆ ژینگە بی هەوای پاک ئێمەین
گەر تۆ دنیا بی ئاسمان ئێمەین
گەر تۆ رووبار بی دەریای تۆ ئێمەین.
گەر تۆ خولەک بی کاتژمێرت ئێمەین
گەر تۆ کاتژمێر بی رۆژ ژمێرت ئێمەین
گەر تۆ رۆژ ژمێر بی مانگ ژمێرت ئێمەین
گەر تۆ مانگ ژمێر بی ساڵ ژمێرت ئێمەین.
گەر تۆ نەخۆش بی نۆژداروت ئێمەین
گەر تۆ خەمبار بی هاوخەمت ئێمەین
لەتەنگانەتدا پشتیوان ئێمەین
لە تەنیاییدا هاوڕازت ئێمەین
لەناخۆشیدا بەشدارت ئێمەین.
بۆ بیرکردنەوەت راوێژکار ئێمەین
بۆ دەرکەوتنت هاوسەفەر ئێمەین
بۆ پاراستنت پارێزەر ئێمەین
لە تاریکیدا چرای تۆ ئێمەین
لە ماندوویی دا پاڵپشتت ئێمەین
بۆ حەسانەوەت سایە هەر ئمەین.
محمد پشدەرى
5.9.2014