Thursday, September 17, 2015

تو نيشتيمانى

تۆ نیشتیمان و نیشتیمانیش تۆی
هەر تۆ نموونەو شازیی دونیا تۆی
نیشتیمان بۆیە زۆر خۆشەویستە
چون پارێزەرو جوانتریش هەرتۆی

Monday, September 14, 2015

باسى رابردوو

باسی رابردوو بۆ ئەو دەورانە
هەرچی بوترێ هەردەردو ژانە
خۆشبێ ناخۆشبێ ناگەڕێتەوە
نان ئەو نانە یە ئەوڕۆ لە خوانە

خه ريكه ده مرم

خەریکە دەمرم بە چاوەڕوانی
بەتینی عەشقت بوم بە بریانی
وەرە دەرکەوە لە خۆر بە تینتر
مەگەر نازانی تۆ هیوای ژیانی