Thursday, March 26, 2015

گەرچی وەفا سروشتی یە

گەرچی وەفا سروشتی یە 
بۆ هەرکەسێ پێویستی یە
بەڵام چونکە زۆر بەنرخە
لەزۆر کەسدا بوونی نی یە
م. پشدەری
27-3-2015

Thursday, March 19, 2015

هەرگیز نەبووە و قەت نابێ کاکە

هەرگیز نەبووە و قەت  نابێ کاکە
خوا کاری بێجێ لەگەڵ کەس ناکا
پەندیی کوردی یە هەروەک دەزانن
گەر کێو  نەبینێ  بەفریی  تێناکا
19-3-15
م. پشدەری

Wednesday, March 11, 2015

مەبە بە هەویر تێکت هەڵشێلن

مەبە بە هەویر تێکت هەڵشێلن
هەموو شێوەیەک بەتۆ دەربێنن
ببە بە ئەڵماس یان وەک پۆڵابە
کەهەموو هێزێک لەبن دەردێنن
م.پ
11/3/15

Tuesday, March 10, 2015

فرمێسک و ئەوین

فرمێسک و ئەوین هاوڕێی یەکترن
هەردوو  گیرۆدەی  زامی  یەکترن
لە هەرکوێ  ئازار بە یەکێک  بگات
ئیتر  ناسرەون  چوون  لە یەکترن.



  M. Pishdari

گەر پەنجەی ئاوا وێنەت بۆ بگری،

گەر پەنجەی  ئاوا وێنەت  بۆ  بگری،
چۆن دەبێ ئەتۆ  لەخۆشیان  نەمری؟
وێنەکەت گەرچی لەوەش جوانتر بێ،
بەڵام  دوور  نییە  لەخۆشیان  بگری.



  M. Pishdari

خۆزگە قسەو عەمەل وەکو یەک بایە

خۆزگە قسەو عەمەل وەکو یەک بایە

زمان و  دڵیشمان  لێک  جیا  نەبایە

زمان هەرچی بیڵێ بێ سوودو بۆشە

گەر  دڵ و  مێشک  لێی  بێ  ئاگایە

م. پشدەری

21/2/15

خەمی ئەوەم نیە کە چیم پێدەڵێی،

خەمی ئەوەم نیە کە چیم پێدەڵێی،
خەمی ئەوەمە کە چیم بۆتنە کرد؟
تۆ ئەوە نەبووی گوێت لێ بگیرێ،
کە وەکو مرۆڤ رێزت  لێ بگیرێ.

من هەرگیز ناڵێم شیعر دەنووسم

من هەرگیز  ناڵێم  شیعر  دەنووسم
گەرچی  رۆژانە  زۆر شت دەنووسم
ئیلهامی  شیعر بۆ  هەر کەس  نییە
بۆیە هەست ناکەم کە هیچ دەنووسم

شەرتە لەمڕۆوە ناوت نــەهێنم

شەرتە لەمڕۆوە  ناوت  نــەهێنم
پەنا  بۆهەستو  سۆزت نەهێنم
هاوڕێی وەفادار هەرگیز نـابینم
منیش ماڵئاوا عەشق و ئــەوینم
 

بۆ دیداری کچم

بۆ دیداری کچم بەبۆنەی رۆژی لە دایک بوونی.
رۆژی  لە دایک بوونت  خۆشترین  رۆژی منە
باس لە یادەکانی  تۆ خۆشترین  ئاواتی منە
پێکەنین و  بزەی  تۆ جوانترین  دیاریی  منە
ئەو رۆژەت لێ پیرۆز بێ کە تاکە هیوای منە
محمد پشدەری

5/3/2015

خۆشمدەوێی.... گیانەکەم

خۆشمدەوێی.... گیانەکەم
ئەی    یارە   نازدارەکەم
گەر ساتێک لێت جوودابم
هەست بە تەنیایی دەکەم
٢٠/٢/٢٠١٥

زیان

زيان

هەرکەس  بەجۆرێ  زیان  دەگەیەنێ
دوژمن بەجۆرێ و دۆستیش بەجۆرێ
لەزیانی دوژمن هەرگیز مەترسە
ئەوەی  خراپە   دۆست   دەیگەیەنێ.
م.پ
١٦/٢/١٥

عەشق و سۆزو خۆشەویستی‌

عەشق و سۆزو  خۆشەویستی
ئاگری     بن    خۆڵە    مێشە
هەرکە  بادای   لە  خۆڵە مێش
دەردەکەوێ و   گەش  و خۆشە

خۆشەویستی دەفرۆشی

خۆشەویستی دەفرۆشی و
رق   و   قینەش  دەبارێنی
باوەڕ    بە   بزەت   ناکەم
چون   هەمیشە   دەناڵێنی
مرۆڤ  دەبێ  وەک بولبول
موژدەی    بەهار    بهێنێ
نەک هەردەم بێ هیوابێ و
ماڵیی    دڵ      بشێوێنێ
م.پ
8/2/15

‌چۆن بێدارت کەم لەو خەوە خۆشە


چۆن بێدارت کەم لەو خەوە خۆشە
تاتێر گوێ بگرم  لەو دەنگە خۆشە
خەریکە    دەمرم    بە چاوەڕوانی
من   ژیانم   تەنیا بەتۆ وە  خۆشە
م.پ
7/2/15

هەست و بیرم هەر لایتۆیە

هەست و  بیرم  هەر لایتۆیە
هەرچەند  دەکەم  خەوم نایە
زۆر شت هەیە  کە پێت بڵێم
بەڵام  چی   بکەم  دڵم  نایە
دڵم    پڕە   لە عەشقی   تۆ
وەک   دەریایەو    بێکۆتایە

Monday, March 9, 2015

هێرشی ناحەزان کارم لێناکا

هێرشی   ناحەزان   کارم   لێناکا
بانگەشەی  ئەوان  لەمن  کەم ناکا
ئەوەی  کە دەیکا   کەسی   خراپە
ئەوەی  ئەو  دەیکا دوژمن  پێمناکا

M.P
18-1-15

هەرچی بنووسم هەر بێ ئاکامە چونکە تێمناگەی

هەرچی بنووسم هەر بێ ئاکامە چونکە تێمناگەی
عەشق و شەیدایی  زۆر بە ئازارە  بەڵام پەینابەی
من هەرچی بڵێم بێسوودو هیچە چونکە تێی ناگەی
بۆیە  هیچیتر  خۆم  ناشێوێنم  چونکە  پێمناگەی  

چۆن لەبیر دەکرێ ئەو ڕۆژە خۆشە

چۆن لەبیر دەکرێ ئەو ڕۆژە خۆشە
لەگەڵ ئەو گوڵە کە زۆر پەروشە.
هەموو رۆژ جارێک  بیرم دێتەوە
چون ئەویش وەک من دڵپڕ لەجۆشە.
14-10-2014

من چۆن رێز نەگرم لە تۆی بەڕێزم

من چۆن رێز نەگرم لە تۆی بەڕێزم
گەر وابم دیارە  من  زۆر بێ هێزم
دیاری بەنرخە چ پەندبێ چ گوڵ
من لێت وەردەگرم ئەی خاوەن رێزم

گەر رۆژێ چەند جار ناوت نەهێنم

گەر رۆژێ  چەند جار ناوت نەهێنم
چەند جاری  تریش شێوەت نە بینم
یان شێعرو  هەڵبەست  بۆ تۆ نەنێرم
مردن    باشترە    من    بۆ   بمێنم.

دڵێک هۆگری عەشقی تۆنەبێ

دڵێک  هۆگری  عەشقی تۆ نەبێ
دڵێک  ئاوێتەی سۆزی تۆ   نەبێ
دڵێک  هێلانەی  بیری   تۆ  نەبێ
یاخوا راوەستێ با هەرگیز نەبێ
م.پ

ئەو گوڵەی هەردەم

یادیی بەخێر
ئەو گوڵەی هەردەم بیرو هۆشم بوو، یادیی بەخێر

ئەو گوڵەی وزەو تیشکی خۆرم بوو، یادیی بەخێر

ئەو گوڵەی تەنیا خەون و خیاڵ بوو، یادیی بەخێر

ئەو گوڵەی هەرگیز لەدڵم دەرناچێ یادیی بەخێر.
7/6/2017

سپاس و پێزانین، چەنده جوانە؟

سپاس  و   پێزانین،   چەنده   جوانە؟
کە  بۆ  هەندێک کەس  تا بڵێی  گرانە!
ئەو   وشە  جوانە   گەرچی   بچووکە،
بەڵام  لەلای خوا  جێی سەرسوڕمانە.

هاوڕێی زاناو پاک تا هەبێ کەمە

هاوڕێی زاناو  پاک  تا  هەبێ  کەمە
یەک  تا هەزاران  هێشتا  هەر  کەمە
 براش کە نەزان بێ هەر دەردو خەمە
دوژمن  باشترە  چونکە  یەک  خەمە
م.پ
4/3/15

خۆزگە بۆ کەسێ بەڕاستی کەس بێ

خۆزگە بۆ کەسێ  بەڕاستی کەس بێ
نەک   بەناو  کەس و  دژ بەکەسم بێ
کەسی  بەناو  کەس  هەر نەبێ چاکە
نەک بەناو کەس بێ بەڵام ناکەس بێ

چیتر بە خەیاڵ میوانت نابم

چیتر بە خەیاڵ  میوانت  نابم
ئاشق بە باڵای نادیارت نابم
تێکەڵ بە بیری شێواوت نابم
بەهیوای ژینی بابردوو نابم.

وەک مێشە رەشە دوای پیس بکەوی

وەک مێشە رەشە دوای پیس بکەوی
زۆریی پێناچێت خۆت تێی دەکەوی.
هەرشتێ پیس بێ هەر پیس دەبینێ
هەر بۆیە دایم دوای پیس دەکەوێ...

نەزانی مرۆڤ چۆن دەردەکەوێ؟

نەزانی مرۆڤ چۆن دەردەکەوێ؟
کەهەردەم دژیى کەسی دەرکەوێ
ئەو کەسە هەرگیز ناگا بە ئامانج
کە ناوی وەکو خۆریش دەرکەوێ
م.پ
10-3-2015