Thursday, October 29, 2015

ياد

ياديى  تو  هه رگيز   ناچى   له يادم
گه ر له يادت كه م  من ره نج  به بادم
ياديى تو ژيانه و من  بى ئه و ناژيم
هه ر   ياديى   تويه  ده گا   به  دادم



Wednesday, October 28, 2015

خه و

چۆن بێدارت کەم لەو خەوە خۆشە
تاتێر گوێ بگرم  لەو دەنگە خۆشە
خەریکە    دەمرم    بە چاوەڕوانی
من   ژیانم   تەنیا بەتۆ وە  خۆشە




Thursday, October 1, 2015

ناوه كه ت


نــاوەکــەت

 

ناوەکــــــەت پیرۆزە لام وەک

نیشتیمانو ئـــــــــاڵایـــــــــــــە

(کاف) بەمـانـــای کوردستان

(بزوێن)یش وەک ئهدایـــــــە

(ژێ) بەمانای ژیانەو (ئا)

بەمانـــــــــای ئـــــــــــــــاڵایــە

(لام) بەمــــانـــــای لاواندن

هەروەکوو لایــــــــە لایــــــــە