Tuesday, June 6, 2017

سێوەکەم




Friday, June 2, 2017

ئەڵقەی زێڕ


پلەو پایە

Wednesday, May 31, 2017

جه فا

Wednesday, May 24, 2017

نزا


دوورى تو


دل

دڵ
بۆ دڵ هەر خوێن و لێدان
بەس نییە
ئارەزووی ژیان و خواردن
بەس نییە
دڵێک کە هەست و ویژدانی
نەبێ،
تەنیا بەردێکەو هەرگیز دڵ
نی یە...
25/5/2017

Monday, March 27, 2017

متمانه و بروا به خوبوون

متمانەو بڕوا بەخۆبوون
تۆ کە هیچ نەخۆشیت نییە، پزیشک و
دەرمانت بۆ چییە؟
تۆ کە بێخەمی و هیچ کێشەیەکت نییە،
خواردنەوەی کحول و کێشانی جگەرەت
بۆ چییە؟
تۆ کە راست و رەوانی، سوێند خواردن و
پاکانەت بۆ چییە؟
تۆ کە متمانەت بە خۆت و بە خەڵک هەیە،
پاڵپشتی نەیارانت بۆ چییە؟

28/3/2017

Saturday, March 18, 2017

كوردو لورو به ختيارى

كوبانى

هه رگيز نه بووه

خوين نابى به ئاو

Thursday, March 16, 2017

چاوى دل

چاوی دڵ...
گەر چاوی دڵ نابینابێ،
رۆژیش هەروەک شەو دەبینێ
دڵێک بێبەش لە بینین بێ،
خۆری عەشق قەت نابینێ.
16/3/2017


Thursday, March 9, 2017

بيئازار

Wednesday, March 8, 2017

كاتيك

کاتێک:
کاتێک کە خۆر جوان دیارە،
رووناکی فتیلەت بۆ چییە؟
کاتێک کە خۆت باش دەبینی،
رێنمایی کوێرت بۆ چییە؟
کاتێک کە تۆ رووناک بیری،
رای نەزانت بۆ چییە،
کاتێک کە خۆت نووری خۆری،
شەوەزەنگت بۆ چییە؟
8-3-2017

Friday, March 3, 2017

ئه زموون

Friday, February 17, 2017

خوزگه كان

خۆزگەکان
خۆزگەکانت وەک ئاگرن،
ناو دەروونم دەبرژێنن.
ئاهەکانت گڕو تینن،
هەموو گیانم دەسووتێنن.
15/2/2017


Wednesday, February 15, 2017

چاوەڕوانی‌

چاوەڕوانی
تا گیانم لەناو جەستەدا مابێ
تا ئێسکەکانم لەسەریەک مابێ
بەڵێنەو داومە هەرگیز نایگۆڕم
تا دەمرم چاوم هەر لەڕێگابێ.
16/2/2017



زيان

Wednesday, February 1, 2017

سويند

سوێند
سوێند دەخۆم بە ناوەکەت
ئەی شۆخەکەی قەدیمم
کڕنۆش بۆ جوانیت دەبەم
ئەی بەهاری ئەوینم
هەرکات دێمە سەردانت و
ئانڵاینت دەبینم،
دڵم خێرا لێدەدا،
چونکە بەدڵ دە تبینم.
30/1/2017


تيشكى خور

نزا

نزا
گەر نزام  بڕوات  بۆلای خوداوە
ئەمجار دەزانی کە چی رویداوە
دڵڕەقی بۆ کەس ئەنجامی نی یە
جوانیش هەتاسەر بۆ کەسێ نییە
31/1/2017


مه رگ

مەرگ
کاتێک مەرگی مرۆڤ نزیک دەبێتەوە،
خۆری خۆشەویستی راستەقینە،
دەردەکەوێتەوە.
31/1/2017


Tuesday, January 31, 2017

ناوو ژماره

ناوو ژمارە
ناوت بە ژمارە چون شەست و سێ یە
تۆ لەهەر کوێ بی دڵی منیش لە وێ یە.
کە زانیت عومری خۆشەویست چەندە،
ئەوجار دەزانی پایەت لە کوێ یە؟
ناوت بە پیتیش زۆر پڕ مانایە
هەرچی جوانکاریە لەناویدایە.
نیشتیمانی جوان بە ئاڵاشەوە
بۆیە زۆر جوانە ناوی تۆی تیایە.
چاوێک لە بەری دەستی خۆت بکە
ژمارە شەست و سێ، جوان بەدیدەکا،
ھەر بۆیە دڵی من بۆ تۆ لێدەدا.
نەک دەست و خوێنمان، ییرو هۆشیشمان،
هەروەک دەزانی، شێوەی یەک دەکا. 

13/11/2016


Monday, January 23, 2017

بيده نگى


لەبێدەنگیت زۆر دەترسێم
لەبێدەنگیت زۆر دەترسێم
کە بۆمن ئازارێکە
دڵم ئەوەندەیتر دەلەرزێ
چون گیرۆدەی خەیاڵێکە
تۆ کەی بێدەنگی دەشکێنی
چاوم لە رێی فەرمانێکە
24/1/2015




له بيده نگيت زور ده ترسيم


لەبێدەنگیت زۆر دەترسێم
لەبێدەنگیت زۆر دەترسێم
کە بۆمن ئازارێکە
دڵم ئەوەندەیتر دەلەرزێ
چون گیرۆدەی خەیاڵێکە
تۆ کەی بێدەنگی دەشکێنی
چاوم لە رێی فەرمانێکە
24/1/2015

Thursday, January 12, 2017

من وه ك تو نيم

بيده نگى

بێدەنگی
لە بێدەنگیت زۆر دەترسێم
پەی   بە نامۆییت   دەبەم
تۆ  کەی  بەدڵ  تێمدەگەی
من  خەریکە  شەق  دەبەم
12/1/2017

Thursday, January 5, 2017

بو وا بيده نگى؟

بۆ بێدەنگی؟
بو وا بێده نگى، خۆشەویستەكەم؟
مەگەر نازانى، چەند بيرت دەکەم؟
تۆ کە نەخۆش بووى، ئيستا باشترى؟
گیان دەوابێ بۆت، فيداى تۆی دەکەم.
6/1/2017