ناوو ژمارە
ناوت بە ژمارە چون شەست و سێ یە
تۆ لەهەر کوێ بی دڵی منیش لە وێ یە.
کە زانیت عومری خۆشەویست چەندە،
ئەوجار دەزانی پایەت لە کوێ یە؟
ناوت بە پیتیش زۆر پڕ مانایە
هەرچی جوانکاریە لەناویدایە.
نیشتیمانی جوان بە ئاڵاشەوە
بۆیە زۆر جوانە ناوی تۆی تیایە.
چاوێک لە بەری دەستی خۆت بکە
ژمارە شەست و سێ، جوان بەدیدەکا،
ھەر بۆیە دڵی من بۆ تۆ لێدەدا.
نەک دەست و خوێنمان، ییرو هۆشیشمان،
هەروەک دەزانی، شێوەی یەک دەکا.
13/11/2016