Friday, December 7, 2018

زمانی رێزگرتن

Thursday, September 13, 2018

لەھجەت مەگۆڕە

Wednesday, September 12, 2018

مرۆڤ و ھەڵوێست

Saturday, August 18, 2018

مرۆڤی بێھەست

Friday, August 17, 2018

چاو ساغ

Wednesday, August 15, 2018

لەدەرگا مەدە

Sunday, August 12, 2018

دڵم شێتە

Wednesday, August 8, 2018

نیشتیمان

ئەی کە خەم دەخۆم بۆ نیشتیمانم

چونکە ھۆگری خۆشەویستانم

ئازاری گەلم ئازاری منە،

ھەر بۆیە دائیم من پەرێشانم



Monday, July 30, 2018

بۆ مرۆڤ کوشتن

نەمدەزانی

لەدەرگا مەدە

چیتر ھەبوو؟

Friday, June 8, 2018

بکوژەکان جیاوازن

بۆ مرۆڤ کوشتن تەنیا

چەک نییە

بێدەنگیش شتێکی لەو

کەمتر نییە

کەسێ بە مەبەست خۆی

بێدەنگ دەکا

لەگەڵ بکوژێک جیاوازی

نییە



Monday, May 28, 2018

چەندە تاریک بێ

Friday, May 25, 2018

وەرە ژوورەوە

لەدەرگا مەدەو وەرە ژوورەوە

خـەمی دووریتم لەبیر بەرەوە

من ساڵانێکە چاوەڕێی تـۆومە

دەوەرە ئەی یار، ئارام بەرەوە



Wednesday, May 16, 2018

چۆن بۆم دەکرێ؟

نەمدەزانی

Sunday, February 18, 2018

خۆزگە...

خۆزگە، گەڵای دار ده بووم. 

خۆزگه، دارى بەرده رگاى ماڵتان

دەبووم، تۆ لەبن سێبەرمدا، ده حەسايەوه.

خۆزگه، ئاو دەبووم، تا به گەروتدا چووبامه خوار.

خۆزگه، خۆزگه خۆزگه..... 

خۆزگه كراسي بەرت ده بووم. 

خۆزگه مانگ دەبووم تا هەموو شەو 

هاتبامه بەر پەنجەرەى ديوكەت و ديت بامى.

خۆزگه بەڕيز خەياڵ نەباى

خۆزگه روئيا نەباى. 

خۆزكه حەسڕەتی ژيانم نەباى.

خۆزگه فرمێسكی چاوانم نەباى. 

خۆزگه، ئاه و ناڵەی شه وانەم نەباى. 

خۆزگه، خۆزگه خۆزگه گيانەكەم.

خۆزگه، هەنيسكی ناو سينەم نەباى. 

خۆزگه، وێنه نەباى، خۆزگە دوور نەبای.


Thursday, February 15, 2018

سوێند


سوێند به‌و پیرۆزه‌ که‌زیاره‌تگایـه

عه‌شقی تۆ هه‌رگیز کۆتایی نایــه‌

دڵــــــــم هــۆگری سـۆزی تۆ بووه‌

هـــه‌ر ده‌ناڵێنێ ئه‌و بێ په‌نایــــــه‌‌


‌گه‌رچی لێم دووری دڵ هه‌ر لای تۆیه‌

هــــــــه‌ر هاوار ده‌کا ئه‌و ڕه‌نجه‌ڕۆیـــه‌

بـــــــــۆ عه‌شقی پاکت وه‌ها سوتــــاوه‌

ئیتر تامردن هه‌ر شێتی تۆیـــــــــــــــه‌‌


ســـــوێند به‌دیمه‌ن‌و دیداری جوانت

ســـــوێند به‌ناوه‌که‌ت نهێنی ژوانـت

هــــــــــــــه‌ر به‌یادی تۆ‌ ده‌ژیم تامابم

ســــــوێند به‌نازی ‌تۆ له‌یه‌که‌م ژوانت