Monday, March 9, 2015

ئەو گوڵەی هەردەم

یادیی بەخێر
ئەو گوڵەی هەردەم بیرو هۆشم بوو، یادیی بەخێر

ئەو گوڵەی وزەو تیشکی خۆرم بوو، یادیی بەخێر

ئەو گوڵەی تەنیا خەون و خیاڵ بوو، یادیی بەخێر

ئەو گوڵەی هەرگیز لەدڵم دەرناچێ یادیی بەخێر.
7/6/2017

سپاس و پێزانین، چەنده جوانە؟

سپاس  و   پێزانین،   چەنده   جوانە؟
کە  بۆ  هەندێک کەس  تا بڵێی  گرانە!
ئەو   وشە  جوانە   گەرچی   بچووکە،
بەڵام  لەلای خوا  جێی سەرسوڕمانە.

هاوڕێی زاناو پاک تا هەبێ کەمە

هاوڕێی زاناو  پاک  تا  هەبێ  کەمە
یەک  تا هەزاران  هێشتا  هەر  کەمە
 براش کە نەزان بێ هەر دەردو خەمە
دوژمن  باشترە  چونکە  یەک  خەمە
م.پ
4/3/15

خۆزگە بۆ کەسێ بەڕاستی کەس بێ

خۆزگە بۆ کەسێ  بەڕاستی کەس بێ
نەک   بەناو  کەس و  دژ بەکەسم بێ
کەسی  بەناو  کەس  هەر نەبێ چاکە
نەک بەناو کەس بێ بەڵام ناکەس بێ

چیتر بە خەیاڵ میوانت نابم

چیتر بە خەیاڵ  میوانت  نابم
ئاشق بە باڵای نادیارت نابم
تێکەڵ بە بیری شێواوت نابم
بەهیوای ژینی بابردوو نابم.

وەک مێشە رەشە دوای پیس بکەوی

وەک مێشە رەشە دوای پیس بکەوی
زۆریی پێناچێت خۆت تێی دەکەوی.
هەرشتێ پیس بێ هەر پیس دەبینێ
هەر بۆیە دایم دوای پیس دەکەوێ...

نەزانی مرۆڤ چۆن دەردەکەوێ؟

نەزانی مرۆڤ چۆن دەردەکەوێ؟
کەهەردەم دژیى کەسی دەرکەوێ
ئەو کەسە هەرگیز ناگا بە ئامانج
کە ناوی وەکو خۆریش دەرکەوێ
م.پ
10-3-2015