Thursday, September 17, 2015

تو نيشتيمانى

تۆ نیشتیمان و نیشتیمانیش تۆی
هەر تۆ نموونەو شازیی دونیا تۆی
نیشتیمان بۆیە زۆر خۆشەویستە
چون پارێزەرو جوانتریش هەرتۆی

Monday, September 14, 2015

باسى رابردوو

باسی رابردوو بۆ ئەو دەورانە
هەرچی بوترێ هەردەردو ژانە
خۆشبێ ناخۆشبێ ناگەڕێتەوە
نان ئەو نانە یە ئەوڕۆ لە خوانە

خه ريكه ده مرم

خەریکە دەمرم بە چاوەڕوانی
بەتینی عەشقت بوم بە بریانی
وەرە دەرکەوە لە خۆر بە تینتر
مەگەر نازانی تۆ هیوای ژیانی

Sunday, June 28, 2015

خەیاڵ

چیتر مەژیی بە خەیاڵ گەر ژیری و
ژینت دەوێ
راستیی بکە بە هاودەم گە ر ژین و
بيرت دەوێ
خەیاڵ لە خۆت دوور کەوە گەر ژینی 
راستیت دەوێ
هەستەو راپەڕە لە خەو ژین زیاتریی
پێدەوێ 



Tuesday, June 23, 2015

ئەی فریشتەکەم

بێدەنگ رۆیشتی و نەتکرد ماڵئاوا
بێئەوەی گوێ بدەی بەعەهدو وەفا
ئەی فریشتەکەم ئەی هێزی ئەژنۆم
مەگەر تۆ نەبووی سەرچاوەی وەفا

Sunday, June 14, 2015

جودايى

بەجێت هێشتم بەتەنیایی
وەک کەسێکی لەخۆبایی
تۆ تێناگەی لەهەستی من
بۆیە دەگری رێی جودایی

Friday, June 12, 2015

بو كاك فخره دين

لەهەرکوێبی برا گەورەکەم
من شانازییت پێوە دەکەم
چونکە برای هەڵبژاردەمی
بۆیە هەردەم  بیرت دەکەرم
13/6/15