Thursday, December 24, 2015

خه م


خەم تەنیا هەر خەم بەرهەم دەهێنێ
هەر هیواو هومێد خۆشیی دەچێنێ
ئەوەی کە دوێنێ ئازاری داویی
سبەی ئاساریی لەلات نامێنێ.



Sunday, December 13, 2015

رووم هه ر له تويه


بۆ هەر کوێ  بچم بیرم  لای تۆیە
دڵ وەک ئاوێنە رووی هەر لە تۆیە
تۆ رووگەی منی هەرگیز ناتگۆڕم
بۆیە  تامردن  رووم  هەر  لە تۆیە



Thursday, December 3, 2015

دلم شيته


دڵم شێتە  هەر  تۆی  دەوێ
ئارامی   نیە   رۆژو  شەوێ

وەکو  منداڵ   بۆت  دەگریە
بۆساتێکیش بۆم ناسرەوێ

Tuesday, November 24, 2015

ئه ى سيوه كه م

ئەی سێوەکەم سێوە خانێ

کەی   بێمەوە  کوردستانێ

بەیەک   بگەین  لە  دیوانێ

تاكو  مردن  بکەین ژیانێ

24/11/2015

Thursday, November 12, 2015

هه ر من

هه ر من بە فیدای هەستی جوانت بم
فیدای  دڵسۆزی  و  دڵی  زارت  بم 
گەرچی لێم دووری دڵم هەر لای تۆیە
گشت  کات و ساتێک ئاگای  لە تۆیە




Wednesday, November 11, 2015

نوقته


هەرشتێ  لە جێی خۆی بایەخی هەیە
بەردیش لە جێی خۆى کەسەنگی هەیە
نوقتە  ئەگەرچی  هیچ  دەنگی  نی یە،
بەڵام  کە سێ  بوو، مانای خۆی هەیە


Thursday, November 5, 2015

ئه گه ر گيان كيشان

ئەگەر گیان کێشان وەک ئەشق بوایە
ئێش و ئازاريى دەربکەوتایە
لەبری گیان کێشان هەر ئەشق دەبوو
تا هه موو جیهان گريى گرتبايه.
6/11/2015