Monday, January 11, 2016

هەر تۆ نازداری


هەر تۆ نازداری
هەر تۆ نازداری و ناز لە تۆ  جوانە
روو خۆشی و بزە  هەر لە تۆ جوانە
کە  بزە   دێتە  سەر  لێوی   جوانت
بەهاریی    ئەوین    ئەوکاتە  جوانە

11/1/2016

Sunday, January 10, 2016

بو نيشتيمان



بو نيشتيمان

بۆ هەر کوێ  بچم بیرم  لای تۆیە
دڵ وەک ئاوێنە رووی هەر لە تۆیە
تۆ رووگەی منی هەرگیز ناتگۆڕم
بۆیە  تامردن  رووم  هەر  لە تۆیە


Saturday, January 2, 2016

خوشمده ويى


ئه ى خوشه ويسته كه م!
ئه ى ئارامى دلم!
ئه ى په پوله كه ى خه يالى دلم!
ئه ى جوانترين پيناسه ى خوشه ويستى!
ئه ى به هارى ئه شق و ئه وينم!
ئه ى نازداره بينازه كه م!
ئه ى تيشكى خور، ئه ى مانگى شه وى چوارده!
ئه ى ئه ستيره ى گه شى به ره به يان!
ئه ى شنه ى شه مالى قه نديلى سه ر به رز!
ئه ى لوتكه ى به رزى چياكانى كوردستان!
ئه ى جوانتر له گول،
ئه ى سپيتر له به فرى كويستانى كوردستان!
ئه ى شيرينتر له قه ندو نه بات!
ئه ى گه شتر له بزه ى سه ر ليوى منال!
ئه ى هه ميشه رازاوه وه ك بوكى كوردستان!
ئه ى دلسوزو به په روش بو نيشتيمان!
ئه ى موژده ى ئازادى و به يه كه وه ژيان!
ئه ى خوشه ويستر له دل و له گيان!
ئه ى به رزو پيروز وه ك ئالاى كوردستان!
ئه ى هونه رمه ند، ئه ى جيگره وه ى
باب و باپيران،
خوشمده ويى خوشمده ويى،
به دل و به گيان.
خوشمده ويى به هه شتى ژيان.
٣/١/٢٠١٦


Wednesday, December 30, 2015

زمانى شيرين



کەسێک زمانی شیرینە
دڵ پڕ هیواو ئەمینە
کەسێک کە زۆر بەدبینە
بێ هیواو نا ئەمینە




Thursday, December 24, 2015

خه م


خەم تەنیا هەر خەم بەرهەم دەهێنێ
هەر هیواو هومێد خۆشیی دەچێنێ
ئەوەی کە دوێنێ ئازاری داویی
سبەی ئاساریی لەلات نامێنێ.



Sunday, December 13, 2015

رووم هه ر له تويه


بۆ هەر کوێ  بچم بیرم  لای تۆیە
دڵ وەک ئاوێنە رووی هەر لە تۆیە
تۆ رووگەی منی هەرگیز ناتگۆڕم
بۆیە  تامردن  رووم  هەر  لە تۆیە



Thursday, December 3, 2015

دلم شيته


دڵم شێتە  هەر  تۆی  دەوێ
ئارامی   نیە   رۆژو  شەوێ

وەکو  منداڵ   بۆت  دەگریە
بۆساتێکیش بۆم ناسرەوێ