چەک نییە
بێدەنگیش شتێکی لەو
کەمتر نییە
کەسێ بە مەبەست خۆی
بێدەنگ دەکا
لەگەڵ بکوژێک جیاوازی
نییە
شیعر هاواری ده‌نگی بێنهوایانهو له‌هه‌موو دنیادا ده‌نگ ده‌داته‌وه. م. پشده‌ری
چەک نییە
بێدەنگیش شتێکی لەو
کەمتر نییە
کەسێ بە مەبەست خۆی
بێدەنگ دەکا
لەگەڵ بکوژێک جیاوازی
نییە
خـەمی دووریتم لەبیر بەرەوە
من ساڵانێکە چاوەڕێی تـۆومە
دەوەرە ئەی یار، ئارام بەرەوە
خۆزگه، دارى بەرده رگاى ماڵتان
دەبووم، تۆ لەبن سێبەرمدا، ده حەسايەوه.
خۆزگه، ئاو دەبووم، تا به گەروتدا چووبامه خوار.
خۆزگه، خۆزگه خۆزگه.....
خۆزگه كراسي بەرت ده بووم.
خۆزگه مانگ دەبووم تا هەموو شەو
هاتبامه بەر پەنجەرەى ديوكەت و ديت بامى.
خۆزگه بەڕيز خەياڵ نەباى
خۆزگه روئيا نەباى.
خۆزكه حەسڕەتی ژيانم نەباى.
خۆزگه فرمێسكی چاوانم نەباى.
خۆزگه، ئاه و ناڵەی شه وانەم نەباى.
خۆزگه، خۆزگه خۆزگه گيانەكەم.
خۆزگه، هەنيسكی ناو سينەم نەباى.
خۆزگه، وێنه نەباى، خۆزگە دوور نەبای.
سوێند به‌و پیرۆزه کهزیارهتگایـه
عه‌شقی تۆ هه‌رگیز کۆتایی نایــه
دڵــــــــم هــۆگری سـۆزی تۆ بووه
هـــه‌ر ده‌ناڵێنێ ئه‌و بێ پهنایــــــه
گه‌رچی لێم دووری دڵ هه‌ر لای تۆیه
هــــــــه‌ر هاوار ده‌کا ئه‌و ڕهنجهڕۆیـــه
بـــــــــۆ عه‌شقی پاکت وه‌ها سوتــــاوه
ئیتر تامردن هه‌ر شێتی تۆیـــــــــــــــه
ســـــوێند به‌دیمه‌ن‌و دیداری جوانت
ســـــوێند بهناوهکهت نهێنی ژوانـت
هــــــــــــــهر به‌یادی تۆ ده‌ژیم تامابم
ســــــوێند به‌نازی تۆ له‌یه‌که‌م ژوانت