Monday, June 28, 2010

چاوم ته‌نیا تۆ ده‌بینێ

هه‌ڵوه‌دا
Shewaw_2009@hotmail.com
29/06/2010
له‌و رۆژه‌وه‌ تۆم بینیوه‌
ئه‌وین هێزی لێم بڕیوه‌
دڵم شێتیی ناوت بووه
هاکا مردم له‌و په‌ڕیوه‌

دیلیی تۆمه،‌ شێتیی، تۆمه‌
من هه‌ڵوه‌دای ئه‌شقی تۆمه‌
هه‌موو دونیا باش ده‌زانێ
من گیرۆده‌ی داویی تۆمه‌

دڵ هه‌ر بۆتۆ ده‌ناڵێنێ‌
چاو فرمێسک ده‌بارێنێ
بیرو هۆشم ته‌نیا تۆیی
چاوم ته‌نیا تۆ ده‌بینێ

دێته‌ بیرت یه‌که‌م دیدار
له‌به‌هه‌شتی په‌نا دیوار
به‌ بزه‌یه‌ک دڵت بردم
له‌و کاته‌وه‌ بووم بیمار

ئێستاش بیرم له‌لای تۆیه‌
دڵ ده‌سووتێ‌و پڕ بۆسۆیه‌
بۆ تۆ ده‌ژیم بۆ تۆ ده‌مرم
ژین‌و ژیانم هه‌ر بۆ تۆیه‌

Sunday, June 27, 2010

چاوه‌ڕوانی

هه‌ڵوه‌دا
‏27‏/06‏/2010
Shewaw_2009@hotmail.com

به‌یادیی تۆ من دانــیشتووم
شه‌و دره‌نگه‌ چاوه‌ڕێی تووم
تاکه‌ی گیانه‌ چاوه‌ڕوانی
من ده‌مێکه‌ به‌هیوای تووم

هه‌ر که‌هاتی دڵت بردم
به‌هه‌واڵێک هۆشت بردم
گڕیی ئاهت زۆر به‌تین بوو
بۆ هـــــــه‌میشه‌ خه‌وت بردم

که‌ی بێ رۆژێ بتبینمه‌وه‌؟
که‌مێ لای تۆ بحـه‌سێمه‌وه‌
گوێ له‌ترپه‌ی دڵم بگری
سه‌رت بنێم به‌ سینگمه‌وه‌

بیرم لای تۆیه‌

هه‌ڵوه‌دا
Shewaw_2009@hotmail.com
‏23‏/06‏/2010
وه‌ره‌ گیانه‌که‌م یاری شیرینم
ئه‌ی ئاواته‌که‌ی دێرینی ژینم
خه‌م ڕه‌وێنه‌که‌ی کاتی ته‌نیایی
به‌‌هاری شادی هه‌ست‌و ئه‌وینم

یاره‌ جوانه‌‌که‌م هاوڕێی دێرینم
ئه‌ی رێبازه‌که‌ی عیشق‌و ئه‌وینم
به‌شه‌و و به‌ڕۆژ دڵ هاوار یه‌تی
تا کوو نه‌مردووم باتێر بتبینم

له‌ناو گۆڕیشدا دڵم له‌لای تۆیه‌
ئه‌مانه‌تێکه‌و تایبه‌ت به‌ تۆیه
ژین‌و ژییانم ته‌نیا هه‌ر تۆیی
بۆیه‌ هه‌میشه‌ بیرم لای تۆیه

‌ http://www.mishu.biz/images/bird_flying_with_letter_hg_clr.gif

به‌رگه‌ی خه‌م ناگرم


هه‌‌ڵوه‌دا
8/6/2010
Sewaw_2009@yahoo.com

ئه‌مجاره‌ش‌ ڕووحم هاته‌وه‌ بۆ لات
هه‌روه‌ک ڕابردوو خۆیکرد به‌خه‌ڵات
به‌شه‌وو به‌ڕۆژ هه‌ر هاوار ده‌کا
داوای دیداریی ڕووحی تۆ ده‌کات

هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه‌ که‌تۆم بینیوه‌
به‌داوی عه‌شقت دڵمت ته‌نیوه‌
له‌و داوه‌ دڵم ده‌رناچێ هه‌رگیز
چونکه‌ ئاوێته‌ی عه‌شقی تۆ بووه‌

عه‌شقت وه‌کو خۆر تیشکی تێدایه‌
بۆ دڵی بێ هێزم ووزه‌ی تێدایه‌
گه‌ر ووزه‌ی عه‌شقت نه‌بێ له‌دڵمدا
به‌رگه‌ی خه‌م ناگرم له‌و بێ په‌نایه‌