Monday, June 28, 2010

چاوم ته‌نیا تۆ ده‌بینێ

هه‌ڵوه‌دا
Shewaw_2009@hotmail.com
29/06/2010
له‌و رۆژه‌وه‌ تۆم بینیوه‌
ئه‌وین هێزی لێم بڕیوه‌
دڵم شێتیی ناوت بووه
هاکا مردم له‌و په‌ڕیوه‌

دیلیی تۆمه،‌ شێتیی، تۆمه‌
من هه‌ڵوه‌دای ئه‌شقی تۆمه‌
هه‌موو دونیا باش ده‌زانێ
من گیرۆده‌ی داویی تۆمه‌

دڵ هه‌ر بۆتۆ ده‌ناڵێنێ‌
چاو فرمێسک ده‌بارێنێ
بیرو هۆشم ته‌نیا تۆیی
چاوم ته‌نیا تۆ ده‌بینێ

دێته‌ بیرت یه‌که‌م دیدار
له‌به‌هه‌شتی په‌نا دیوار
به‌ بزه‌یه‌ک دڵت بردم
له‌و کاته‌وه‌ بووم بیمار

ئێستاش بیرم له‌لای تۆیه‌
دڵ ده‌سووتێ‌و پڕ بۆسۆیه‌
بۆ تۆ ده‌ژیم بۆ تۆ ده‌مرم
ژین‌و ژیانم هه‌ر بۆ تۆیه‌

No comments: