Thursday, July 28, 2016

ولات په روه رى

وڵات پەروەریی بەس بە کردارە
نەک خۆ دەرخستن و هات و هاوارە
تۆ کە دڵسۆزیی راست و رەوان بە
بۆ هەموان وەکو چرای ناوماڵ بە
ئەوەی تۆ دەیکەی جێگەی پرسیارە
خۆر لە هاوینا زۆر باش دییارە.
لافت لێ مەدە بەسەرمان هاوڕێ
ئەوەی کە دەکرێ لەهەموان دیارە
قسەی پێشینانە رەحمەت لە گۆڕیان
قسە بیست و چوارە دوویان بەکارە.
م. پشدەری

No comments: