Wednesday, August 31, 2016
Saturday, August 20, 2016
تيل
هەست دەکەم تۆ دەبینم
کە گوێم لە دەنگی دەبێ
رادەکەم زوو بتبینم
کاتێک چاوی لێدەکەم،
کێم دەوێ و کێ دەبینم؟!
دیسان بێ هیوا دەبم و
ناچار تێی ڕا دەمێنم
دڵ بە کوڵ بۆت دەگریەو
فرمێسکی چاو دەڕژێنم
دەستەو ئەژنۆ دادەنیشم
چون دەزانم ناتبیم
کەس جێگەی تۆ ناگرێتەوە
بۆیە تا هەم غەمگینم...
21-8-2016
Wednesday, August 17, 2016
Saturday, August 13, 2016
ئه ى براى كورد
ئەوکەسە کە وایدەزانی
تاجی خوایی لە سەرە
بوو بە پەندی رۆژگارو
تا ئەبەد بێ ئەسەرە
ئەی برای کورد تێ بگە
پلەو پایە سوودی نی یە
تێبکۆشە بۆ وڵاتت
گەر نیازی ژینت هەیە
م. پشدەری
14/8/2014
Friday, August 5, 2016
خوێن
ژیانم پڕ خوێنەو هەر بەخوێن
دەژیم
گەر خوێن نەڕێژم من بە چی
دەژیم
هەر بە گچکەیی فێری خوێن
کراوم
بۆیە ناتوانم بەبێ خوێن
بژیم.
Thursday, August 4, 2016
Subscribe to:
Posts (Atom)