Saturday, August 20, 2016

تيل

کاتێک کە تێڵ دەبینم
هەست دەکەم تۆ دەبینم
کە گوێم لە دەنگی دەبێ
رادەکەم زوو بتبینم
کاتێک چاوی لێدەکەم،
کێم دەوێ و کێ دەبینم؟!
دیسان بێ هیوا دەبم و
ناچار تێی ڕا دەمێنم
دڵ بە کوڵ بۆت دەگریەو
فرمێسکی چاو دەڕژێنم
دەستەو ئەژنۆ دادەنیشم
چون دەزانم ناتبیم
کەس جێگەی تۆ ناگرێتەوە
بۆیە تا هەم غەمگینم...
21-8-2016

No comments: