شیعر خه‌یاڵی رۆژانی له‌ده‌ستچووه و به‌رده‌وام له‌ناو مێشک‌دا ده‌خولێته‌وه.
شیعر هه‌ستی ده‌ورانی لاوێتی یه‌و له‌کۆتایی ته‌مه‌ندا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.
شیعر بوڕکانی عه‌شقه‌و له‌دوای تێپه‌ڕبوونی سه‌رده‌می لاوێتیدا ده‌ته‌قێته‌وه.
شیعر خۆشه‌ویسترین هاوڕێی ژیانه، که‌هه‌ر له‌ته‌نیاییدا له‌ده‌رگای دڵده‌داو به‌دیدار شاد ده‌بێته‌وه.
شیعر ئاره‌زوویه‌کی دێرینه‌و له‌کاتی بێ هیوایی دا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
شیعر ده‌رمانێکی ئارام به‌خشه‌و دڵه نائارامه‌کان ئارام ده‌کاته‌وه.
شیعر ئاوی ژیانه‌و ته‌مه‌ن تازه ده‌کاته‌وه.
شیعر تیشکی خۆره‌و ده‌روونه تاریکه‌کان رووناک ده‌کاته‌وه.
شیعر بارانی ڕه‌حمه‌ته‌و ئه‌وینی سیس بو و سه‌وز ده‌کاته‌وه.
شیعر شنه‌بای به‌ره‌به‌یانه‌و دڵی گه‌رمی پڕ خۆشه‌ویستی، فێنک و ئارام ده‌کاته‌وه.
شیعر به‌هاری عه‌شقه‌و له‌پاییزی ته‌مه‌ندا، دووباره ده‌بێته‌وه.
شیعر هاواری ده‌نگی بێنه‌وایانه‌و له‌هه‌موو دنیادا ده‌نگ ده‌داته‌وه.
شیعر تۆفانه‌و کۆشکی به‌رزی زۆرداران تێکده‌ڕوخێنێ و ئاوه‌ژووی ده‌کاته‌وه.
No comments:
Post a Comment