Thursday, December 22, 2016

فرميسكى شادى

Thursday, December 8, 2016

چه كى چروك

Wednesday, December 7, 2016

زمانى ريزگرتن

Saturday, November 26, 2016

چاويك

چاوێک کە جوان و ناشیرین نەبینێ،
چاوێک کە چاک و خراپ نەبینێ،
چاوێک خراپ بە چاک و
چاکیش هەر بە خراپ ببینێ،
ئەو چاوە بۆچی باشە؟
باشتر وایە کە بڵێم:
یاخوا ئەو چاوە، هەرگیز نەبینێ.
27/11/2016

Thursday, November 17, 2016

خه م

Wednesday, November 16, 2016

گه ر پيوه دان

Saturday, November 12, 2016

وته و عه مه ل

ناوو مه ته ل

فريو مه خو

Thursday, November 10, 2016

هه ناسه

Thursday, October 27, 2016

ئه گه رچى

Tuesday, October 11, 2016

كه س

کەس
گەر تۆ کەسم بی، کەسم بۆچی یە
کەسی بەناو کەس، هەبوونی چییە
زۆربەی کەسەکان تەنیا هەر خەمن
جیا لە تۆ  ئەمن  کەسم  بۆچی یە؟

Monday, October 10, 2016

شاجوان

شاجوان


تۆ  جوانترین  گوڵی  لەناو  گوڵدانی
گەشترین ئەستێرەی تاقی ئاسمانی
لەناو  گوڵاندا  هەر  تۆم  پێ  جوانە
چونکە  شا جوانی  هەموو  جیهانی
17-1-2016

Sunday, September 25, 2016

وته ى به جى و وته ى بى جى

هاورى زاناو پاك

خه مى نان

رابردوو

هه موو روژيك يادى تويه


نامويى

نامۆیی
گەر تۆ   نامۆ بی،  گشتی  نامۆیە
هەمووی چاوەڕێی، فەرمانی  تۆیە
تۆ کە  فەرمانت  بەجێ یە   بۆ یان
بۆ وەک خۆر تیشک ناخەیە دڵیان؟
17/9/2016


Tuesday, September 20, 2016

ته نيايى

وه فا

Monday, September 5, 2016

ديسان

دیسان دابڕان و گریانێکی تر
دیسان ڕژانی فرمێسکێکی تر
ئەیتۆ خۆت نەتوت رابردووت منم؟
ئەمجارە  نابم بە خەمێکی تر؟
5-9-16

Wednesday, August 31, 2016

بروام نييه

Saturday, August 20, 2016

ناوى گه وره و شارى ويران

تيل

کاتێک کە تێڵ دەبینم
هەست دەکەم تۆ دەبینم
کە گوێم لە دەنگی دەبێ
رادەکەم زوو بتبینم
کاتێک چاوی لێدەکەم،
کێم دەوێ و کێ دەبینم؟!
دیسان بێ هیوا دەبم و
ناچار تێی ڕا دەمێنم
دڵ بە کوڵ بۆت دەگریەو
فرمێسکی چاو دەڕژێنم
دەستەو ئەژنۆ دادەنیشم
چون دەزانم ناتبیم
کەس جێگەی تۆ ناگرێتەوە
بۆیە تا هەم غەمگینم...
21-8-2016

Wednesday, August 17, 2016

منيش پيشتر

چاوساخ

Saturday, August 13, 2016

ئه ى براى كورد

ئەوکەسە کە وایدەزانی
تاجی خوایی لە سەرە
بوو بە پەندی رۆژگارو
تا ئەبەد بێ ئەسەرە
ئەی برای کورد تێ بگە
پلەو پایە سوودی نی یە
تێبکۆشە بۆ وڵاتت
گەر نیازی ژینت هەیە
م. پشدەری
14/8/2014

Friday, August 5, 2016

خوێن

ژیانم پڕ خوێنەو هەر بەخوێن
دەژیم
گەر خوێن نەڕێژم من بە چی
دەژیم
هەر بە گچکەیی فێری خوێن
کراوم
بۆیە  ناتوانم  بەبێ خوێن
بژیم.

Thursday, August 4, 2016

‌بۆ بێخەمی


Sunday, July 31, 2016

هاوارى دلم

هاواری   دڵم    دونیا   هەژێنە
لە بێدەنگی یار دایم  پڕ خوێنە
چاوی دڵی  یار کوێرەو نابینێ
بۆیە دەچۆڕێ  خوێن لەو برینە

ئاو له سه رچاوه روون بى

ئاو لەسەرچاوە روون  بێ
تا بڕوا  هەر روون   دەبێ
مامۆستا  توانای    هەبێ 
خوێندکار بێ کێشە دەبێ
سەرۆک کە خەمخۆر نەبێ
وڵات   زوو  وێران   دەبێ
لە   ماڵدا   ئاشتی   نەبێ
ژیان  تێیدا  ئەستەم دەبێ
تاکوو    ناڕاستی    هەبێ
قەت  هیوات بە ژیان نەبێ


Thursday, July 28, 2016

تاله بانى

ولات په روه رى

وڵات پەروەریی بەس بە کردارە
نەک خۆ دەرخستن و هات و هاوارە
تۆ کە دڵسۆزیی راست و رەوان بە
بۆ هەموان وەکو چرای ناوماڵ بە
ئەوەی تۆ دەیکەی جێگەی پرسیارە
خۆر لە هاوینا زۆر باش دییارە.
لافت لێ مەدە بەسەرمان هاوڕێ
ئەوەی کە دەکرێ لەهەموان دیارە
قسەی پێشینانە رەحمەت لە گۆڕیان
قسە بیست و چوارە دوویان بەکارە.
م. پشدەری

Saturday, July 23, 2016

هاوريى هاورى


Friday, July 15, 2016

تو ئيلهامى

تۆ ئيلهامی هەستی منی
تۆ چاودێری  بیریی  منی
تۆ هەڵگریی  رازیی  منی
تۆ خەمخۆری ژیانی منی




شه رته

شەرتە  لەمڕۆوە   دڵداری  نەکەم
یاری  بە هەستی  شێواوم  نەکەم
دڵێک کە بۆمن وەک مۆم نەسووتێ
بەڵێن   بێ   چیتر  بێزاری  نەکەم

Friday, June 24, 2016

چيتر

چیتر خەم ناخۆم، بۆ ئەوینی تۆ
بۆ هەستی گەرم و پڕ لەتینی تۆ
من نەمدەزانی،عەشق کاتی یە،
بۆیە   گیانەکەم،  تا زووە  بڕۆ.

Tuesday, June 21, 2016

گيروده


Sunday, June 19, 2016

مالئاوايى

هەڵوەدا بۆ من گەرچی نازناوە،
بەڵام وەک کراس، بە باڵام بڕاوە
ژیانی من بێتۆ، هەر دەردو ژانە
بۆچی لە ناکاو، کردت ماڵ ئاوا؟

Sunday, June 12, 2016

پيشمه رگه

پێشمەرگە
لەهەر شوێنێ ناوی تۆ بێ
دڵی دوژمن لەکار دەخا
ڕوو لەهەر شوێنێکیش بکەی
ئازادی سەرهەڵدەدا.لەهەر شوێنێ بوونت هەبێ
دوژمن هورە لەدەست دەدا

Thursday, June 2, 2016

پله و پايه


ئه لقه ى زير


Tuesday, May 3, 2016

ئاشتى

ئاو  لە سەرچاوە  لێڵ بێ
تا  بڕوات هەر  لێڵ  دەبێ
فێرکار کە  بێ  توانا  بێ
فێر خوازیش  لاواز  دەبێ
سەرکردە  خەمخۆر  نەبێ
وڵات   زوو   وێران  دەبێ
لە  ماڵ دا   ئاشتی  نەبێ
ژیان تێیدا  ئەستەم دەبێ
تاکوو   ناڕاستی   هەبێ
قەت هیوات بە ژیان نەبێ

29-03-16


Saturday, April 23, 2016

تيشكى خور


Saturday, April 2, 2016

گوڵی مێخەک



گوڵی مێخەکە لەناو دەستی خۆم
کردم بە دیاریی بۆ تۆ یاری خۆم

زۆر بیرت دەکەم خۆشەویستەکەم
بۆیە دوور نییە رۆژێک هەر بتخۆم

2-4-2016

Wednesday, March 9, 2016

بيتاوان

Friday, March 4, 2016

هاورى

Thursday, March 3, 2016

سپاس و پيزانين

Wednesday, February 17, 2016

بو ئه ردوغان

تینووی خوێنە ئەو بەدناوە
بۆیە   هۆشی  لانەماوە
ئەو هەر بەخوێن سەرخۆشدەبێ
پیشەی گورگەو بۆ ئەو ماوە

Monday, February 15, 2016

وابوو

پيمخوشه