Friday, July 16, 2010

له‌هجه‌ت مه‌گۆڕه‌

هه‌ڵوه‌دا
15/7/2010
Shewaw_2009@hotmail.com

له‌هجه‌ت مه‌گۆڕه‌ ناشیرین ده‌بی
لـــه‌ناو کۆمه‌ڵدا بێ وه‌زن ده‌بی
زاراوه‌ی دایـــــــک به‌کار بهێنه‌
ئه‌گینا له‌م‌و له‌ ئه‌ویش ده‌بی

دایــــک پیرۆزه‌ و رێزی لێ بگره‌
به‌له‌هجه‌ی نامۆ به‌ردی تێمه‌گره
زاراوه‌ی دایـــــــک تابڵێی پیرۆزه
تێکی مه‌شکێنه‌و به‌ که‌می مه‌گره

مرۆڤ پێویسته‌ رێـــز له‌خۆی بگرێ
زاراوه‌و نه‌ریت قه‌ت به‌که‌م نه‌گرێ
هه‌رکه‌سه‌و خۆی بێ، باشتر دیــــاره‌
نه‌ک به‌زمان گۆڕین له‌خه‌ڵک دابڕێ

مرۆڤ به‌به‌هره‌و که‌ڵچه‌وه‌ جوانه‌
زۆر خۆشه‌ویست و له‌به‌ر دڵانــــه‌‌‌‌
به‌ڵام هه‌رکاتێ به‌خۆی شه‌رم بێ
له‌ناو کۆمه‌ڵدا، که‌م و نه‌زانـــــه‌

پاره‌ سه‌نگیی مه‌حه‌که‌

هه‌ڵوه‌دا
Shewaw_2009@hotmail.com

‏14‏/07‏/2010
خۆزگه‌ له‌ژیاندا پاره‌ نه‌بوایه‌
تاوه‌کو ناپیاو بوونی نه‌بوایه
ناپیاو بۆپاره‌ ویژدان ده‌فرۆشێ‌
بۆیه‌ هه‌میشه‌ سوک‌ و ریسوایه‌

گه‌ر پاره‌ نه‌بێ ناپیاویش پیاوه‌
چون عه‌یبه‌کانی گشت داپۆشراوه‌
پاره‌ بۆناپیاو سه‌نگی مه‌حه‌که‌
ناتوانێ ده‌رچێ ئه‌و بۆره‌ پیاوه‌

ناپیاو به‌رده‌وام زمان بازیی ده‌کا
به‌ وته‌ی پاراو خۆی شیرین ده‌کا
به‌ڵام هه‌رکاتێ پاره‌ی به‌دیکرد
وه‌ک سه‌گی مێگر ملی شۆڕ ده‌کا

بۆ ناپیاو نان و گایه‌ک وه‌ک یه‌که‌
بۆ پیاویش گاوو نانێک وه‌ک یه‌که‌
ناپیاو سپڵه‌یه‌ و بێ متمانه‌یه‌
له‌هیچ کاتێکدا سیقه‌ی پێ مه‌که‌

ساڵیی خه‌م‌و نه‌گبه‌تی‌

ههڵوهدا
15/07/2010
Shewaw_2009@yahoo.com

ساڵیی حهفتاو نۆ ساڵێکی شووم بوو
ساڵیی هاتنهدیی ئاواتیی کـوند بوو
کـــــــــــــوندو وێرانیی هاوڕێی یهکترن
دیاری حهفتاو نۆش هاتنی کوند بوو

ساڵیی حهفتاو نۆ نهگبهتیو خهم بوو
دوژمنی شادیی و هاوڕێی خـهفـهت بوو
دژی خۆشبهختی (کوند) بهدنیاهات
بۆ نهتهوهی کــورد بهڵاو ستهم بوو

یهکهمجار هیــــــواو ئـــارهزوو زۆر بوو
بۆ دڵی پڕهومێد وهک تیشکی خۆر بوو
بهڵام دوای کهمێ کـهمتیار ئاسایی
زۆر بێ رهحمانه دهگیانمان بهربوو

خۆزگه حهفتاو نۆ بوونی نهبوایه
تا لهو ساڵهدا کـوندیش نهبوایه
کوندو کهمتیار ههردوکیان شوومن
یهکیان دڕنـدهو یهک بێ بهقایــه

Thursday, July 8, 2010

چۆن بۆمده‌کرێ له‌بیرتکه‌م

هه‌ڵوه‌دا
‏09‏/07‏/2010
Sewaw_2009@hotmail.com

چۆن بۆمدەکرێ؟
چۆن بۆمده‌کرێ له‌بیرتکـــه‌م
خۆشه‌ویستیت له‌دڵ ده‌رکه‌م
مه‌گــه‌ر ده‌ژیم بێ یادیی تۆ؟
نــــــــــا، ناتوانم له‌بیرت که‌م

دڵم هــــــه‌رده‌م له‌لای تۆیـــه‌
ویردی زمـــــانم ناوی تۆیـه‌
له ‌بێداری و لــه‌خــــه‌ویشدا
بیرو هۆشم هه‌ر لای تۆیـه‌

تۆ هه‌وێنی ئاره‌زووم بووی
تۆ ئاوێته‌ی خـــه‌یاڵم بووی
من هه‌میشه‌ بۆت ده‌سوتێم
چون ده‌روازه‌ی ژیانم بووی

Monday, July 5, 2010

خه‌می یار

هه‌ڵوه‌دا
‏03‏/07‏/2010
shewaw_2009@hotmail.com

خه‌میی یارو خه‌میی یارو خه‌می یار
خه‌میی یارم، زۆر گرانه‌ ئه‌ی هاوار
ده‌مگرێێنێ ده‌مسووتێنێ، خه‌می یار
خه‌وی بردم، هێزی بردم خه‌می یار

بیرو هۆشی لێم بڕیوه‌، خه‌میی یار
له‌هه‌موو شتێ دایبڕیوم، خه‌می یار
خه‌میی یارم وشکی کردم وه‌ک دیوار
نیمه‌ چاره‌، من چیی بکه‌م ئه‌ی هاوار

باخی بیری هه‌ڵپڕوزاندوم خه‌می یار
مۆخی ته‌واو ئه‌سیرکردووم خه‌می یار
له‌هه‌موکه‌س دووری خستم خه‌می یار
ئیتر به‌سه‌، بگه‌ڕێوه‌‌ لام ئه‌ی دڵدار

کونده‌بوو شوومیی باش نییه‌

هه‌ڵوه‌دا
‏05‏/07‏/2010
Shewaw_2009@hotmail.com

ئه‌گه‌ر خوا باڵیی به ‌مار بدایه‌
مه‌لی نه‌ده‌هێشت له‌م سه‌ردونیایه‌
هه‌ر بۆیه‌ نه‌باڵ نه‌قاچیی پێدا
چون‌ زیانبه‌خشه‌‌ خۆی باش ئاگایه‌

ده‌ڵێن کونده‌بوو شوومی باش نییه‌
له‌هه‌ر کوێ بنیشێ هۆی وێرانییه
هه‌روه‌ک دوپشک چاکه‌ نازانێ
پێوه‌دان بۆ ئه‌و قه‌در دانی یه‌

که‌سێک تێبگا ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌
درێژ دادڕین پیشه‌ی ناکه‌سه‌
بۆیه‌ کورد ده‌ڵێ هه‌ر له‌کۆنه‌وه‌
ئه‌و که‌سه‌که‌سه‌ حه‌ڕفێکی به‌سه‌


‌‌