Friday, July 16, 2010

پاره‌ سه‌نگیی مه‌حه‌که‌

هه‌ڵوه‌دا
Shewaw_2009@hotmail.com

‏14‏/07‏/2010
خۆزگه‌ له‌ژیاندا پاره‌ نه‌بوایه‌
تاوه‌کو ناپیاو بوونی نه‌بوایه
ناپیاو بۆپاره‌ ویژدان ده‌فرۆشێ‌
بۆیه‌ هه‌میشه‌ سوک‌ و ریسوایه‌

گه‌ر پاره‌ نه‌بێ ناپیاویش پیاوه‌
چون عه‌یبه‌کانی گشت داپۆشراوه‌
پاره‌ بۆناپیاو سه‌نگی مه‌حه‌که‌
ناتوانێ ده‌رچێ ئه‌و بۆره‌ پیاوه‌

ناپیاو به‌رده‌وام زمان بازیی ده‌کا
به‌ وته‌ی پاراو خۆی شیرین ده‌کا
به‌ڵام هه‌رکاتێ پاره‌ی به‌دیکرد
وه‌ک سه‌گی مێگر ملی شۆڕ ده‌کا

بۆ ناپیاو نان و گایه‌ک وه‌ک یه‌که‌
بۆ پیاویش گاوو نانێک وه‌ک یه‌که‌
ناپیاو سپڵه‌یه‌ و بێ متمانه‌یه‌
له‌هیچ کاتێکدا سیقه‌ی پێ مه‌که‌

No comments: