Friday, July 16, 2010

له‌هجه‌ت مه‌گۆڕه‌

هه‌ڵوه‌دا
15/7/2010
Shewaw_2009@hotmail.com

له‌هجه‌ت مه‌گۆڕه‌ ناشیرین ده‌بی
لـــه‌ناو کۆمه‌ڵدا بێ وه‌زن ده‌بی
زاراوه‌ی دایـــــــک به‌کار بهێنه‌
ئه‌گینا له‌م‌و له‌ ئه‌ویش ده‌بی

دایــــک پیرۆزه‌ و رێزی لێ بگره‌
به‌له‌هجه‌ی نامۆ به‌ردی تێمه‌گره
زاراوه‌ی دایـــــــک تابڵێی پیرۆزه
تێکی مه‌شکێنه‌و به‌ که‌می مه‌گره

مرۆڤ پێویسته‌ رێـــز له‌خۆی بگرێ
زاراوه‌و نه‌ریت قه‌ت به‌که‌م نه‌گرێ
هه‌رکه‌سه‌و خۆی بێ، باشتر دیــــاره‌
نه‌ک به‌زمان گۆڕین له‌خه‌ڵک دابڕێ

مرۆڤ به‌به‌هره‌و که‌ڵچه‌وه‌ جوانه‌
زۆر خۆشه‌ویست و له‌به‌ر دڵانــــه‌‌‌‌
به‌ڵام هه‌رکاتێ به‌خۆی شه‌رم بێ
له‌ناو کۆمه‌ڵدا، که‌م و نه‌زانـــــه‌

No comments: