چۆن بۆمدەکرێ؟
چۆن بۆمده‌کرێ له‌بیرتکـــه‌م
خۆشه‌ویستیت له‌دڵ ده‌رکه‌م
مه‌گــه‌ر ده‌ژیم بێ یادیی تۆ؟
نــــــــــا، ناتوانم له‌بیرت که‌م
دڵم هــــــه‌رده‌م له‌لای تۆیـــه
ویردی زمـــــانم ناوی تۆیـه
له بێداری و لــه‌خــــه‌ویشدا
بیر‌و هۆشم هه‌ر لای تۆیـه
تۆ هه‌وێنی ئاره‌زووم بووی
تۆ ئاوێته‌ی خـــه‌یاڵم بووی
من هه‌میشه بۆت ده‌سوتێم
چون ده‌روازه‌ی ژیانم بووی
No comments:
Post a Comment