Saturday, May 29, 2010

ناوی گه‌وره‌و شاری وێران

22/3/2008
هه‌ڵوه‌دا

تۆ نــــــــاوی گه‌وره‌ و شاری وێرانی
پـــــــــه‌ندی کوردی یه‌ ناشێ نه‌یزانی
له‌قسه‌ بــــــــــه‌ولاوه‌ کرده‌وه‌ت نی یه‌
پــــــــه‌یکه‌ر ئاسایی لاشه‌ی بێ گیانی

چونکه‌ بــــه‌هه‌وای زۆر که‌م دییاری
لــــــــــه‌ناو کۆمه‌ڵدا بێ وه‌زن دیاری
چـــــــــــه‌نده‌ به‌رزبی که‌متر دییاری
جیاوازیت نی یـــــــه‌ له‌گه‌ڵ پاساری

دنیا هیچ نی یـــــــه‌ خۆت لینه‌گۆڕێ
ئه‌وکه‌سه‌ کــــه‌سه‌ هه‌رگیز نه‌دۆڕێ
مرۆڤ هـــه‌رچه‌نده‌ به‌تواناو ژیربێ
پێویسته‌ زیـــــــاتر له‌خۆی ببوورێ

لێم تووڕه‌ مـــــه‌به‌ توخوا لێم مه‌گره‌
ئــامۆژگاریه‌که‌م به‌شه‌ڕ وه‌رمه‌گره‌
ئه‌وکه‌سه‌ دۆسته‌ ئاوێنه‌ی دۆست بێ
لـــــه‌بیرت نه‌چێ باش لێم وه‌ربگره‌

دوای ده‌ساڵ دابڕان

26/2/2006
هه‌ڵوه‌دا
نیشتیمانه‌که‌م! زۆر بیرت ده‌کــــــه‌م
هه‌رچه‌ند ده‌مێکه‌ دوور که‌وتوومه‌وه‌
بــــــــــــــه‌ڵام ناتوانم له‌بیرت بکه‌م

خــــــــۆشه‌ویستی من! تۆ گیانی منی
تــــــــــــۆ تاکه‌ ڕووگه‌ی ژیانی منی
تـــــــــــۆ باخی ژین و گوڵزاری منی

تـــــــــــــــۆ بیره‌وه‌ری و دڵداری منی
تـــــــــــــــۆ بزه‌ی لێو و گریانی منی
تــــــــــــۆ دڵنه‌وازی و هاورازی منی

خــــۆزگه‌ ئه‌تزانی چه‌ند په‌رێشانم
چــه‌ند بێ هاوڕازو بێبه‌ش له‌ژیانم
مـــه‌گه‌ر یادی تۆ بێت به‌هاو زمانم
ئــــــــــــه‌گینا ده‌مرم به‌ڵات له‌گیانم

گــریــان

هه‌ڵوه‌دا
08/07/2000
په‌خشان
گریان گه‌وره‌ترین چه‌که‌ بۆ ژنان‌، هه‌ر بۆیه‌ سه‌رچاوه‌ی ئارامی‌و خۆشه‌ویستین
هۆیه‌کانی دڵپاکی‌و بێ گه‌ردی ژنان، له‌ گریان‌و کوڵی دڵیان سه‌رهه‌ڵده‌دات
فرمێسکی چاو ساڕێژکه‌ره‌وه‌ی زامه‌کانی پر له‌ئێشی ده‌روونه
گریان مرۆڤ له‌ توڕه‌یی‌و تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ دوور ده‌کاته‌وه‌
گریان غوسڵی ڕووح و هه‌ست‌و سۆزه بۆ پیاوان
گریان نیشانه‌ی وه‌فاداری‌و هه‌ست پاکی یه‌
گریان ماندوویی جه‌سته‌ که‌م ده‌کاته‌وه‌
گریان ده‌ربڕینی ئازاره‌کانی ده‌روونه‌‌
گریان ئارامی ده‌به‌خشێ به‌ گیان
گریان ڕێز گرتنه‌ له‌ مرۆڤایه‌تی
گریان هاوده‌ردی‌و هاو خه‌می یه‌
گریان ده‌ربڕینی بێزاری یه‌
گریان هێمای خۆشه‌ویستی یه‌
گریان نیشانه‌ی به‌ڕێزی یه‌
گریان هۆی شه‌رم‌و به‌ ئه‌ده‌بی یه‌
گریان خۆراکی ئاشقانی له‌یه‌کتر دابڕاوه‌
گریان دوا لوتکه‌یه‌ که‌ مرۆڤ پێی ده‌گات
فرمێسکی چاو کوژێنه‌ره‌وه‌ی ئاگری ڕق‌و کینه‌یه‌‌
گریان شنه‌بای شه‌ماڵه‌و دڵه‌کان فێنک ده‌کاته‌وه‌
گریان بژیوی هه‌ژارانه‌‌و ده‌رگای زانست‌و فێربوون‌ ده‌کاته‌وه‌
گریان ده‌رمانی ده‌ردی دڵی غه‌ریبانه‌و رابردوو له‌بیر ده‌باته‌وه‌

یادێک

ههڵوهدا
30/1/2006
کاتی ئــــــــــهوهیه بیرت بێنمهوه
بۆ ئـــــهوهی ههستت بجوڵێنمهوه

لهدوای م
اوهیهک لهیهکتر دابڕان
دوای نـــهگهیشتن بهئاواتی ژیان

دوای تێکڕوخـانی کۆشکی نادییار
دوای نـــاهومێدی لهوهسڵ و دیدار

بـــــههۆنراوهیهک یادت کردمهوه
کــــــه ههتا دهمرم ههر دهیڵێمهوه

کهبۆت نوسیبووم خۆشهویستهکهم

بـــهخوا گیانهکهم ههر بهتهمات بووم
چاوهڕێی نامهی دووری ڕێگات بووم

بـــــــــــــهڵام داخهکهم گیانی شیرینم
وڵامی دووریت هــــــــــهرگیز نابینم


یه‌که‌م دیدار

هه‌ڵوه‌دا
یه‌کــــــه‌م دیدار شێتی تۆ بووم
غه‌رقی ده‌ریای ئه‌شقی تۆ بووم
به‌ندی داوی زولفی تــــۆ بووم

دیلی نیگای چــــــاوی تۆ بووم
لــه‌هه‌ر کوێ بم هه‌ر تۆم ده‌وێ
قــــه‌ت تۆم له‌به‌ر‌ چاو ناکه‌وێ

لــــــه‌دووری تۆ دڵم ناسره‌وێ
لـــه‌هه‌ر کوێ بی دڵم وا له‌وێ

وێنه‌که‌ت

10/10/2006
ههڵوهدا
وێنهکـــــــــــهت مایهی دڵسوتانه بۆمن
دیمهنت مایـــــــــــــهی دڵبرژانه بۆمن
لهنجهو لارت هۆی سهرسوڕمانه بۆمن

نـــــــــازو عیشوهت دڵ ههژانه بۆمن
ڕاوهستانی خــــــهیاڵاوی و سیحراویت
قـــــــــــــــهدو باڵای نهرم و لاولاویت

گهردنی بهرزو سینگ و مهمکی عاشقاویت
شێتیان کردم بـــــــــــۆ وا دوورو دابراویت
تۆ نازانی که من هـــــــــــــــــهمه یانه نیم

من شێتی تۆم تــــــــــــــاکو لهدنیا دا بژیم
که مردیشم کوشتهی تــــــــۆمه ئهی دڵبهر
لـــــهگهڵ یادت ههر زیندوومه ناز پهروهر

بێوه‌فایی

15/3/2007
هه‌ڵوه‌دا
پشیله‌ گــــــــــــه‌رچی له‌گه‌ڵمان بژیه‌ت
هه‌ر بێ به‌قایــــــــــــــــــــــــــــــــــــــه‌

چونکه‌ سپڵه‌یـــــــــــــه‌و زۆر بێوه‌فایه‌
سـه‌گیش ئه‌گه‌رچی له‌ناو ماڵ نه‌ژیه‌ت

خاوه‌ن بڕوایــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــه‌
چوون به‌ئه‌مه‌کـــــــــــه‌ و زۆر به‌وه‌فایه‌

هـــــــــه‌رچه‌نده‌ سه‌گیش گه‌ر به‌ڕه‌ڵابێ
سووک‌و ڕیسوایه‌‌و هــــــــه‌ر بێ په‌نایه