Saturday, May 29, 2010

گــریــان

هه‌ڵوه‌دا
08/07/2000
په‌خشان
گریان گه‌وره‌ترین چه‌که‌ بۆ ژنان‌، هه‌ر بۆیه‌ سه‌رچاوه‌ی ئارامی‌و خۆشه‌ویستین
هۆیه‌کانی دڵپاکی‌و بێ گه‌ردی ژنان، له‌ گریان‌و کوڵی دڵیان سه‌رهه‌ڵده‌دات
فرمێسکی چاو ساڕێژکه‌ره‌وه‌ی زامه‌کانی پر له‌ئێشی ده‌روونه
گریان مرۆڤ له‌ توڕه‌یی‌و تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ دوور ده‌کاته‌وه‌
گریان غوسڵی ڕووح و هه‌ست‌و سۆزه بۆ پیاوان
گریان نیشانه‌ی وه‌فاداری‌و هه‌ست پاکی یه‌
گریان ماندوویی جه‌سته‌ که‌م ده‌کاته‌وه‌
گریان ده‌ربڕینی ئازاره‌کانی ده‌روونه‌‌
گریان ئارامی ده‌به‌خشێ به‌ گیان
گریان ڕێز گرتنه‌ له‌ مرۆڤایه‌تی
گریان هاوده‌ردی‌و هاو خه‌می یه‌
گریان ده‌ربڕینی بێزاری یه‌
گریان هێمای خۆشه‌ویستی یه‌
گریان نیشانه‌ی به‌ڕێزی یه‌
گریان هۆی شه‌رم‌و به‌ ئه‌ده‌بی یه‌
گریان خۆراکی ئاشقانی له‌یه‌کتر دابڕاوه‌
گریان دوا لوتکه‌یه‌ که‌ مرۆڤ پێی ده‌گات
فرمێسکی چاو کوژێنه‌ره‌وه‌ی ئاگری ڕق‌و کینه‌یه‌‌
گریان شنه‌بای شه‌ماڵه‌و دڵه‌کان فێنک ده‌کاته‌وه‌
گریان بژیوی هه‌ژارانه‌‌و ده‌رگای زانست‌و فێربوون‌ ده‌کاته‌وه‌
گریان ده‌رمانی ده‌ردی دڵی غه‌ریبانه‌و رابردوو له‌بیر ده‌باته‌وه‌

No comments: