هه‌ڵوه‌دا
30/1/2006
کاتی ئــــــــــهوهیه بیرت بێنمه‌وه
بۆ ئـــــه‌وه‌ی هه‌ستت بجوڵێنمهوه
بۆ ئـــــه‌وه‌ی هه‌ستت بجوڵێنمهوه
له‌دوای ماوه‌یه‌ک له‌یه‌کتر دابڕان
دوای نـــهگهیشتن به‌ئاواتی ژیان
دوای تێکڕوخـانی کۆشکی نادییار
دوای نـــاهومێدی لهوهسڵ و دیدار
بـــــههۆنراوهیهک یادت کردمه‌وه
کــــــه هه‌تا ده‌مرم هه‌ر ده‌یڵێمه‌وه
که‌بۆت نوسیبووم خۆشه‌ویسته‌که‌م
بـــهخوا گیانه‌که‌م هه‌ر به‌ته‌مات بووم
چاوه‌ڕێی نامه‌ی دووری ڕێگات بووم
بـــــــــــــهڵام داخه‌که‌م گیانی شیرینم
وڵامی دووریت هــــــــــهرگیز نابینم
No comments:
Post a Comment