Saturday, May 29, 2010

ناوی گه‌وره‌و شاری وێران

22/3/2008
هه‌ڵوه‌دا

تۆ نــــــــاوی گه‌وره‌ و شاری وێرانی
پـــــــــه‌ندی کوردی یه‌ ناشێ نه‌یزانی
له‌قسه‌ بــــــــــه‌ولاوه‌ کرده‌وه‌ت نی یه‌
پــــــــه‌یکه‌ر ئاسایی لاشه‌ی بێ گیانی

چونکه‌ بــــه‌هه‌وای زۆر که‌م دییاری
لــــــــــه‌ناو کۆمه‌ڵدا بێ وه‌زن دیاری
چـــــــــــه‌نده‌ به‌رزبی که‌متر دییاری
جیاوازیت نی یـــــــه‌ له‌گه‌ڵ پاساری

دنیا هیچ نی یـــــــه‌ خۆت لینه‌گۆڕێ
ئه‌وکه‌سه‌ کــــه‌سه‌ هه‌رگیز نه‌دۆڕێ
مرۆڤ هـــه‌رچه‌نده‌ به‌تواناو ژیربێ
پێویسته‌ زیـــــــاتر له‌خۆی ببوورێ

لێم تووڕه‌ مـــــه‌به‌ توخوا لێم مه‌گره‌
ئــامۆژگاریه‌که‌م به‌شه‌ڕ وه‌رمه‌گره‌
ئه‌وکه‌سه‌ دۆسته‌ ئاوێنه‌ی دۆست بێ
لـــــه‌بیرت نه‌چێ باش لێم وه‌ربگره‌

No comments: