Saturday, May 29, 2010

ملپان

‏29‏/05‏/2010
هه‌ڵوه‌دا
shewaw_2009@hotmail.com
من وامزانی زۆر گۆڕاویی
ئاقڵ بوویی به‌ته‌واویی
وه‌لێ ئێستا بۆم ده‌رکـــه‌وت
که‌تۆ ئێستاش هه‌ر شێواوی

ملـت پان بووه‌و قه‌ڵه‌و بوویی
له‌به‌ر چاوان زۆر دزێو بوویی
ملپانه‌کان زۆر پـــه‌سند نین
هه‌روه‌ک مه‌لا بۆی نووسیویی
(1)
زۆر ده‌ڵێی و کــــه‌م تێده‌گه‌ی
بێ تێڕوانین ده‌ست پێده‌که‌ی
شێخی (سه‌عدی) زۆر جوان ده‌ڵێ
له‌و باره‌وه‌ گــــــــــــــه‌ر تێی بگه‌ی

بێ تێڕوانین ده‌م مه‌که‌وه‌
به‌ر له‌گوتن‌ زۆر بیرکه‌وه‌
زمان دوژمنه‌و ڕێیی لێبگره‌‌
گوێم لێبگره‌و وه‌دوام که‌وه‌

له‌هه‌ر کوێ‌یه‌ک تۆ دانیشی
خه‌ڵـک هه‌موو سه‌ری دێشی
هــــــه‌موو به‌تۆ سه‌رسام ده‌بن
چون نه‌زانی و زۆر سه‌رکێشی

(1)
علاالدین سجادی

No comments: