Saturday, May 29, 2010

تاکه‌ی دووری

21/4/2007
هه‌ڵوه‌دا
له‌دونیا یه‌کــــــــــه‌م یارم بووی
تــــــۆ دڵدارو هه‌م گیانم بووی
تــــــــۆ فریشته‌ی خه‌یالم بووی

تـــــــــۆ جوانترین دیدارم بووی
تــــــۆ هۆی ژین و ژییانم بووی
تۆ ئه‌ستیره‌ی به‌ختیاریم بووی

تـــــــــۆ خۆشترین ئاواتم بووی
تـــــــــۆ گوڵی باخی ژینم بووی
تۆ هــــــه‌ناسه‌ی بـه‌سۆزم بووی

تۆ هـــــــاواری تـه‌نیاییم بووی
تۆ نۆژداری ئــــــــــارامیم بووی
تۆ رووناکی جــــــــــاوانم بووی

ئێستاش کـــه‌وا زۆر لێمدووری
بێ تـــــــۆ نیمه‌ هیچ سه‌بووری
قـــــــه‌ت ناتوانم له‌بیرت که‌م
ئـــــاخ له‌دووری تاکه‌ی دووری

No comments: