Saturday, May 29, 2010

منداڵێکی زۆر جوانم

21/7/2007
هه‌ڵوه‌دا
منداڵێکی زۆر جــــــــــــــــوانم
وریــــــــــــــــــــاو له‌به‌ر دڵانم
خۆشه‌ویستی هــــــــــــــه‌موانم
باوه‌ڕم زۆر بــــــــــــــــه‌خوایه‌
دڵم پر لـــــــــــــــــــــــــه‌هیوایه‌
بێ پێچ و بێ پــــــــــــــــــه‌نایه
من ئـــــــــــــــاشقی کوردستانم
ده‌یپارێزم بـــــــــــــــــــــه‌گیانم
بێ ئـــــــــه‌و بێ هێز بێ ژیانم
نیشتیمانم خـــــــــــــۆش ده‌وێ
چی لێره‌ بم چی لـــــــــــــه‌وێ
بێ ئــــــــــــــه‌و دڵم ناسره‌وێ
لـــــــــــــــه‌هه‌ر وڵاتێک بژیم
ده‌بێ وه‌ک مرۆڤ بژیـــــــــم
سه‌ربــه‌ست و بێ منه‌ت بژیم
خۆزگـــه‌ ئێمه‌ش وه‌ک گه‌لان
بێبه‌ش نـــــــه‌ده‌بووین له‌ژیان
لــــــــــه‌وڵاتی خۆمان ده‌ژیان

No comments: