Saturday, May 29, 2010

پشده‌ر

20/9/2007
هه‌ڵوه‌دا
پشده‌ر تـــــــــــۆ لانه‌ی شێرانی
تــــــــــــــــۆ هه‌وارگه‌ی ئاشقانی
تۆ به‌هــــــــــــــه‌شتی کوردستانی
تۆ په‌ناگای غـــــــــــــــه‌ریبانی
تــــــــــــۆ رازاوه‌و زۆر جووانی
زۆر دڵگیرو له‌بــــــــــه‌ر دڵانی
له‌هه‌ر کوێبم رووم له‌تۆیــــــه‌
تـــــــــۆ قیبله‌ی ژین و ژییانی
پشده‌ر تــــــــــــۆ خه‌یاڵی منی
تۆ تاکه‌ هـــــــــــــــاوڕێی ژینمی
تـــــــــــــــۆ هومێدی دوا رۆژمیی
تــــــــــــــــــۆ سه‌نگه‌ری دێرینمی
تا دوور که‌وتم لێت نه‌مزانی
تــــۆ جوانترین شوێنی ژیانی
تـــــــــــۆ ئارامگه‌ی شه‌هیدانی
بــــــــــــاوه‌شی گه‌رمی دایکانی

No comments: