Saturday, May 29, 2010

بڕوام نی یه‌

25/5/2006
هه‌ڵوه‌دا
بڕوام نی یــــــــه‌ بڕوام نی یه‌
بـــــــه‌هیچ که‌سێ بڕوام نی یه‌
لـــــــــــه‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆکه‌دا
هیچ کـه‌س خاوه‌ن وه‌فا نی یه‌
ئــــه‌گه‌ر که‌سێ قسه‌ی خۆشبوو
بزه‌ی شیرنی لـــــه‌سه‌ر لێو بوو
زمــــانی لوس و زۆر پاراو بوو
ســـه‌یری مه‌که‌، گوێی لێمه‌گره‌
به‌بێ وه‌ستان زوو بۆی ده‌رچوو
هـــــه‌ر ئه‌و که‌سه‌ رۆژێک ده‌بێ
گه‌ر چوکترین شتی به‌دڵ نه‌بێ
بــــــــــــــــــه‌ئاسانی دڵگیر ده‌بێ
زمـــــــــــانی له‌تیغ تیژتر ده‌بێ
بزه‌ی شیرنی ژه‌هر ده‌بـــــــــــێ
بۆیــــــــــــــه‌ ده‌ڵێم به‌خوا کاکه‌
تووڕه‌ مه‌به‌ دڵم زۆر پاکـــــــــه‌
مرۆڤ ئه‌گــــــــــه‌ر خۆی بناسێ
هـــــــــــه‌رگیز کاری خراپ ناکا

No comments: