Saturday, May 29, 2010

ئه‌وه‌ی کردم خۆم به‌خۆم کرد

7/7/2006
هه‌ڵوه‌دا
گوایــــــــــــــــــــه‌ پاشایێک کیژێکی ده‌بێ
تابڵێی جوان‌و لــــــــــــــــه‌به‌ر چاو ده‌بێ
نموونـــــــــــــه‌ی جوانی ئه‌وسه‌رده‌م ده‌بێ

بۆهـــــــــه‌موو که‌سێک جێی سه‌رنج ده‌بێ
رۆژێک پــــــــــــــــــــادشا پرسیارێک ده‌کا
بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ کچه‌کــــــــه‌ی به‌شوو بدا

ده‌ڵێ هه‌رکه‌سێک بـــــــــــــه‌جوانی حه‌لکا
وه‌رده‌گرێ بـــــــــاشترین خه‌ڵات له‌پادشا
پــــــــــــــــــــــــــادشا وتی ئاو له‌سه‌ر ئاگر

کاتێ قوڵپــــــــــــــه‌ی دێ ده‌کا ده‌ردی دڵ
واتای ئـــــــــــــــــه‌و قوڵپه‌ کێ هه‌ڵیدێنێ
هـــــــــــــــــــــــــــــــه‌تاکو زووه‌ با بیدرکێنێ

وڵامی پـــــــــــــــــــــادشا زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێ
هـــــــــــــه‌رکه‌س له‌ڕاستخۆی مات‌و کڕده‌بێ
به‌ڵام کچی پــــــــــــــــــــادشا زۆر زیره‌کانه‌

کـــــــــــــــــــــــــــــه‌ ئاشق ده‌بێ له‌و نزیکانه‌
چوو بۆلای باوکی زۆر مـــــــــــــــــه‌حڕه‌مانه‌
تـــاکو پێی بڵێ ئه‌و ڕازو نیانـــــــــــــــــــــه‌

پـــادشا دڵی نه‌شکاند گوتی ڕۆڵــــه‌ گیان
ئه‌و ئــــــــــــــــــاوه‌ کوڵاوه‌ ده‌ڵێ بێ ووچان
گــــــــــــــــه‌ر باران نه‌بوام له‌تاقی ئاسمان

نـــــــــــــــــــــه‌هاتبامه‌خوار بۆ گیاو در‌ختان
ئه‌و درختانه‌ هیچیان نـــــــــــــــــــــــه‌ده‌بوون
منیش نـــــــــــــــــــه‌ده‌چووم بۆ سه‌ر ئاگردان

هه‌رچیم به‌سه‌رهات گشت خه‌تای خۆم بوو
بـــــــــــــه‌هیچ که‌س ناڵێم بۆ واهات واچوو
کچـــــــــــــــــــــــــــــه‌ که‌بیستی وڵامی پرسیار

بـــــــــــــــــــه‌په‌له‌ ده‌رچوو ڕۆیشت بۆلای یار
بۆلای ئـــــــــــــــــــــــه‌وینی شێت و دڵبریندار
گوتی زوو بڕۆ وریــــــــــــــــــــاو ده‌ست به‌کار

بده‌ وڵامی باوکم لـــــــــــــــــــــــــــــــــــه‌ده‌ربار
پێشکـــــــــــــــــــــــــــــــه‌شت ده‌کا منی وه‌فادار
بـــــــــــــــــه‌یانی کوڕه‌ هه‌ر زوو بۆی ده‌رچوو

وڵامی پادشای دا بــــــــــــــــــه‌بێ سێ و دوو
پـــــــــــــــادشا گوتی پێی ده‌باشه‌ جوور بوو
ئـــــه‌وه‌ی منیش کردم هه‌ر خه‌تای خۆم بوو

No comments: