Saturday, May 29, 2010

من وه‌ک تۆ نیم

‏08‏/01‏/2010

هه‌ڵوه‌دا
من وه‌ک تۆ نیم وه‌ک تۆش نابم
هه‌رچه‌ند دووربی من دوور نابم
له‌م رۆژگاره‌ پێشکه‌وتوه‌دا
گه‌ر تۆش زیز بی من زیز نابم

ژیان زۆر کورته‌ گوێ مه‌ده‌یه‌
زۆر خــه‌م خواردن بێهووده‌یه
هه‌وڵبده‌ بۆ خۆش ژییان
نه‌ک هه‌ر مردن له‌م سه‌ده‌یه‌‌

به‌ئه‌زموونی و زۆر گه‌ڕاویی
لـه‌ گوندو ‌‌شار زۆر ژییاویی
زۆرت دیوه‌ چاک و خراپ
بـــــه‌ڵام هه‌رگیز نه‌دۆڕاویی

گوێم لێ بگره‌و بیرت نه‌چێ
ئه‌مڕۆش وه‌کو، دوێنێ ده‌چێ
تۆش وه‌کو خۆم دڵ گه‌وره‌به‌
ژیـان وانه‌بێ له‌ده‌ست ده‌چێ

No comments: