Saturday, May 29, 2010

ناکه‌س په‌رستی

15/8/2007
هه‌ڵوه‌دا
بـــــــــه‌سیه‌ هه‌تاکه‌ی ناکه‌س په‌رستی
بــــــــــه‌داخم بۆ تۆ، بۆ وا بێ هه‌ستی
هـــه‌زار جار حه‌یف نه‌بووی به‌وکه‌سه‌
کــه‌دڵم پێت خۆشبو و چاوه‌ڕێم کردی

هـــــــــه‌ر که‌سێ به‌که‌م ده‌زۆری نه‌گا
بێشک بێباکــــــــــــه‌ و زیانی پێ ده‌گا
نـــــــــــــــاکه‌س په‌رستی ناکه‌سی دێنێ
رۆژێ هـــــــــــــه‌ر ده‌بێ له‌ ئه‌ژنۆی بدا

زۆر خۆشه‌ که‌ پیاو به‌ڕاستی پیاو بێ
نه‌ک هه‌ر هه‌یکه‌ل و ناوی بـه‌تاڵ بێ
تـــــــه‌نیا بۆ دیکۆر پیاو دروستنه‌بووه‌
ده‌بێ لـــــــــــــه‌ناخدا وریاو چالاک بێ

No comments: