Saturday, May 29, 2010

هاوڕێ

14/7/2006
هه‌ڵوه‌دا
مامۆستا هــــــــــــــــه‌ژار شاعیری کوردان
زانای بـــــــــــه‌ناوبانگ له‌هه‌موو جیهان
که‌ تیشک ده‌دا وه‌ک خۆر لــــــه‌ ئاسمان

ده‌ڵێ لـــــــــــــه‌باره‌ی دۆست و هاوڕێیان
گه‌ر له‌هه‌زار که‌س هاوڕێیه‌ک دروستبێ
ئــــــــه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌یش به‌وه‌فا ده‌رچێ

تـــــــــه‌نیا بۆ سوود و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی
پیلان دانــــــــــــه‌نێ و که‌ڵک وه‌رنه‌گرێ
بێگومان بـــــــــــــه‌خت باش ده‌وری ده‌بێ

No comments: