Saturday, May 29, 2010

گله‌یی

24/9/2006
هه‌ڵوه‌دا
نه‌نووسه‌رم نــــــــــــه‌شاعییرم
نـــــــــه‌بیردۆزو ڕووناک بیرم
من شێـــــواو‌م‌و زۆر دڵگیرم
لــــــه‌ڕابردووی پڕکاره‌سات
زۆر شت هـــــــه‌یه‌ دێته‌ بیرم
به‌ڵام ده‌نگم به‌کـــــــــه‌س ناگا
کـــــــــــه‌س حیسابم له‌بۆ ناکا
چونکــــــــه‌ له‌وڵاتی خۆم نیم
هــــــه‌رچییه‌کبم هه‌ر هیچ نیم
ده‌بێ بــــه‌هه‌ر شتێ ڕازی بم
رۆژێـک ده‌بێ زۆرداری زاڵ
پێبکه‌نێت بـــــــــه‌ئێمه‌ی کاڵ
به‌ئێمه‌ی سه‌رشێت‌و بێخه‌یاڵ
بـه‌ئێمه‌ی بێ په‌ناو بێ ماڵ
ژینمان لێ بکا به‌ئاشبه‌تاڵ

No comments: