Saturday, May 29, 2010

هه‌ستی دڵدارێک

12/11/2006
هه‌ڵوه‌دا
وه‌ره‌وه‌ یاریی غـــــــه‌ریبم
هــــــه‌ر تۆی ده‌واو ته‌بیبم
چیدی بێتۆ هـــــــــه‌ڵناکه‌م
تۆی مــــــــه‌به‌ستم حه‌بیبم
زۆر ده‌مێکـه‌ چاوه‌ڕێی تۆم
گشت ده‌زانن کـه‌شێتی تۆم
ســـاڵانێکه‌ بۆت ده‌سووتێم
باش ده‌زانی ئاوێته‌ی تۆم
ژیانم بێتۆ پڕ لـــــــــه‌ژانه‌
بــــــــــــاری دڵم زۆر گرانه‌
توخوا وه‌ره‌ فریام کـــــه‌وه‌
ڕزگارم کــــــــه‌ له‌م ژییانه‌

No comments: