Saturday, May 29, 2010

گرانی و موسا

6/10/2006
هه‌ڵوه‌دا
ده‌ڵێن گوایـــــــــــــــه‌ زه‌مانی زوو
گرانی بووه‌و بــــــــــاران که‌م بوو
هــــــــــه‌رچی کرابا بێبه‌رهه‌م بوو
ژیانی خـــــه‌ڵک زۆر ناخۆش بوو
لـــــــــــــــــه‌و کاته‌دا موسا هه‌بوو
په‌یــــــــــامبه‌ری ئه‌و سه‌رده‌م بوو
زۆر خه‌مخۆرو له‌سه‌ر هه‌ست بوو
جێی بـاوه‌ڕی خوای گه‌وره‌ش بوو
موسا گــــــه‌لێک خۆشه‌ویست بوو
له‌لای یـــــــه‌زدان ڕێزی زۆر بوو
ده‌ڵێن گوایــــــــــه‌ کاتێک ویستبای
گوێی لـــــــــه‌ده‌نگی خودای ده‌بوو
ژیان رۆژ بـــــــ‌ه‌‌‌ رۆژ ناخۆشده‌بوو
برسیه‌تی زۆر پــــــه‌ره‌ی سه‌ندبوو
هیچ کــــــه‌س هیوای به‌ژیان نه‌بوو
پـــــــــــــــــه‌نایان بۆ موسا برد بوو
ئــــــــــــــــــه‌ویش داوا له‌خوا ده‌کا
کــــــــــــه‌ روحمێک به‌ حاڵیان بکا
هــــــۆی گرانیه‌که‌ش بۆی باس بکا
تـــــــــــــــــاخه‌ڵکه‌که‌ی ڕزگار بکا
خـــــــــــودا فه‌رمووی کارێک بکه‌
پیاوێک هـــــــــــــــه‌یه‌ په‌یدای بکه‌
هـــــــــــــــه‌رچۆنێک بێ ده‌ریبکه‌
بــــــــــــه‌م شێوه‌یه‌ ڕزگاریان بکه‌

No comments: