Saturday, May 29, 2010

ناڕاست

26/2/2007
هه‌ڵوه‌دا
من به‌هـــــــــه‌ڵه‌ ئه‌تۆم ناسی
وامزانی کـــــه‌ زۆر چالاکی
ئێستا زانیم کــــــــه‌تۆ هیچنی
هـــــه‌لپه‌رست و زۆر ناپاکی
من زۆر گله‌یی له‌خۆم ده‌که‌م
باوه‌ڕ به‌هه‌ر کـــه‌سێ ده‌که‌م
به‌بێ ئه‌وه‌ی بــــاش بیانناسم
رازی دڵمیان بۆباس ده‌کــه‌م
بـــــــاوه‌ڕ پێکراو ئایا هه‌یه‌؟
لــــــه‌م جیهانه‌ بوونی هه‌یه‌؟
تـــــــــاکو ئێستا من نه‌مدیوه‌
ئه‌گه‌ر هه‌شبێ مرۆڤ نی یه‌
تـــــاکو ئه‌مڕۆ زۆر گه‌ڕاوم
لــــــــه‌ژیانمدا زۆر دۆراوم
چون نــــاڕاستم زۆر بینیوه‌
خۆشیم نــــه‌دی من به‌چاوم

No comments: