Saturday, May 29, 2010

له‌و ده‌مه‌دا

‏16‏/04‏/2009
هه‌ڵوه‌دا
له‌و ده‌مه‌‌دا به‌بزه‌یه‌ک په‌یامی خۆشه‌ویستیت گه‌یانده‌ ناودڵم
له‌و ده‌مه‌‌دا ترپه‌ی دڵی پڕ له‌تاسه‌ت ئاگری به‌ردایه‌ دڵم
له‌و ده‌مه‌‌دا بووی به‌خوێن‌و تێکه‌ڵ به‌جه‌سته‌و جگه‌رم‌ بووی
له‌و ده‌مه‌‌دا بووی به‌هه‌ناسه‌و ئارامیت به‌ گیانم به‌خشی
له‌و ده‌مه‌‌دا ‌وه‌ک تیشکی خۆر وزه‌ت به‌جه‌سته‌م ‌به‌خشی
له‌و ده‌مه‌‌دا بووی به‌میوانی دڵم‌و تێکه‌ڵ به‌ هه‌ست و سۆزن بووی
له‌و ده‌مه‌‌دا بووی به‌ده‌ریاو له‌ناو شه‌پۆلی عه‌شقتدا ده‌خولامه‌وه‌
له‌و ده‌مه‌‌دا ئاره‌زووه‌کان له‌ئاسمان ده‌ستله‌ملانی یه‌کتر ده‌بوون
له‌و ده‌مه‌‌دا هاوارو ترپه‌ی دڵ خه‌ڵکی له‌خه‌و ڕاده‌چڵه‌کاند
له‌و ده‌مه‌‌دا ئه‌ستێره‌کان بۆیه‌ک ده‌چوون و ده‌بوون به‌یه‌ک
له‌و ده‌مه‌‌دا بوومه‌له‌رزه‌ی خۆشه‌ویستی زه‌وی‌و سه‌مای لێکده‌دا
له‌و ده‌مه‌‌دا ڕوبارو ده‌ریاکان تێکه‌ڵاوی یه‌کتری ده‌بوونه‌وه‌
له‌و ده‌مه‌‌دا هیوا به‌ژیان تا ده‌هات خۆشترو گه‌شتر ده‌بوو
هه‌ر ئه‌و ده‌مه‌ ‌ڕه‌شه‌بای نامۆ کۆشکی هیوای تێکڕماندو خه‌ون ده‌رچوو

No comments: