Saturday, May 29, 2010

نانا هه‌رگیز

4/2/2009
هه‌ڵوه‌دا
چـــۆن بۆم ده‌کرێ بتدوێنم
وه‌ک کۆرپه‌یه‌ک بتـــلاوێنم
خـــــــه‌می دووریت بڕه‌وێنم
ڕه‌نگی زه‌ردم بپـــــــــه‌ڕێنم
نانا هه‌رگیز ئه‌وه‌ ناکـرێ
برینی دڵم ساڕێژ ناکـرێ
گڕی عه‌شقم چاریناکـــرێ
تازه‌ چیتر ده‌رمان ناکرێ
داری خۆزگه‌ به‌ری نه‌گرت
خـــه‌ونی دڵم سه‌رینه‌گرت
مـــــۆمی دڵم خامۆش بووه‌
ئیتر به‌خت هیچی نه‌کــرد

No comments: